سەرکردەیەکی یەکێتی باسی ڕێککەوتنی نوێی نێوان گۆڕان و یەکێتی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 752 جار بینراوە 0 سەرنج
DABASHAN 1

ستاندەر

سامان گه‌رمیانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ڕایگەیاند،له‌ ئێستادا وه‌ك یه‌كێتی داوامان له‌گۆڕان كردووه‌ پێمان وایه‌ ده‌بێت به‌رده‌وامی به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی نێوانمان بده‌ین به‌ڵام چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان-ین هیوادارین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ڵاممان بداته‌وه‌ له‌ ئاستێكی باشدا، ئێمه‌ دوو وه‌فدی دانوستانمان هه‌یه‌ له‌نێوان تا ئێستاش ئه‌و دوو وه‌فده‌ ماون به‌س ئه‌وه‌نده‌یه‌ ڕۆژی كۆبونه‌وه‌ ده‌ست نیشان بكرێت،ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بۆ هاوسه‌نگی هێز زۆر سودی ده‌بێت، وه‌ جۆرێك له‌ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و ته‌نانه‌ت بازرگانی سودی ده‌بێت،دوێنێش عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ،ئەندامی پێشوی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان وتبووی،ده‌نگۆ هه‌یه‌ گۆڕان به‌نیازه‌ دوای پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكبكه‌وێت .

سەرچاوە:دەنگی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *