پەرلەمانتارێکی یەکێتی وەلامی سەفین دزەیی دەداتەوە لەسەر ناردنی پارە لە بەغدا بۆ ڕێکخستنەوەی مووچە

لەلایەن ستاندار Posted on 234 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، بۆ رێکخستنەوەی موچە لەئەمساڵدا چاوەڕێی حکومەتی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی  موچەی نەدراوی چەند ساڵی رابردوومان بۆ بنێرن،ئەندام پەرلەمانێکی عێراقیش ئاشکرایدەکات،پێدانی موچە نەدراوەکانی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتی ھەرێمە نەک حکومەتی عیراق، ئەو موچەنەدراوانەی فەرمانبەران دەبێت حکومەتی ھەرێم بیداتەوەو ئەوەی کەباسیش دەکرێت کە گوایە ئەرکی بەغدا بۆ خۆدوورخستنەوەیە لە بەرپرسیارێتی،شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران وتیشی،دەتوانرێت حکومەتی ھەرێم داوای ھاوکاری لە بەغدا بکات بۆدانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان یاخود موچە نەدراوەکان و رێکخستنەوەی، بەڵام بەھەمو شێوەیەک ھەرێم بەرپرسیارە لەو موچانەی کە پێشتر نەدراوە یاخود ھەر ھەنگاوێک کە ئامانج لێی رێکخستنەوەی موچەبێت لەھەرێمی کوردستان دەبێت حکومەتی ھەرێم ھەنگاوی بۆ بنێت.

سەرچاوە:تۆڕی هەواڵی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.