سروە عەبدولواحید هەواڵی ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحیدی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 466 جار بینراوە

ستاندەر

سروە عەبدولواحید، خوشکی شاسوار عبدالواحید سەرۆکی جولانەوەی نەوەی نوێ لەئەکاوەنتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کاتژمێر شەشی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە زمانی عەرەبی ڕایگەیاند شاسوار عەبدولواحیدی برای ئازادکراوە،بەڵام دوای کاتژمێرێک، سروە عبدالواحید هەواڵەکەی لە ئەکاوەنتەکەی لابرد،ئەمە لە کاتێکدایە تاکوو ئێستا هەواڵی ئازادکردنی شاسوار عبدالواحید پشتڕاستنەکراوەتەوە،پێشتریش جولانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندبوو کە شاسوار عبدالواحید لە ژوری تاکەکەسیدایەوە مانی لە خواردن گرتوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.