ستاندەر
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان,سەبارەت بەهەڵوێستی حزبەکەی لەسەر دەستگیرکردنی نەجمەدین کەریم ڕایگەیاند،ێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێ دەکەین وەک تێکۆشەرێکی کورد وە وەک ئەوەی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ههروهها پارێزگاری کەرکوک بووە کە کەرکوک دڵی کوردستان و “قیبلەی” کوردستانە، خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو کوردە بەشەرەفەکان تاوانبارین با بێن دادگایمان بکەن، لەدوێنێوە سهرۆك بارزانی و “کاک نێچیرڤان بارزانی” ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبونهوهی دهنگۆكه لەهەوڵی چڕدان و خۆیان “لەسەر خەت-ن، وە بەڕاستی ئەوەندەی نەجمەدین بۆ یەکێتی و کەرکوکی کرد ڕەنگە ئەگەر ئێمە کورد نەبوینایە بۆ پارتی نەدەکرد، بەڵام بەکورد بونی “نەجمەدین” و هەڵوێستە کوردایەتیەکانی نەجمەدین ئێمە بە واجبی خۆمانی دەزانین ئەوەی پێمان بکرێت لەڕێگا یاساییەکان و کەناڵە دیبلۆماسیەکانی خۆمانەوە بەرگریمان لە “کاک د.نەجمەدین “کردووە و دەشیکەین، سەبارەت بەهەڵوێستی یەکێتی ، فازڵ میرانی ووتیشی،ئەگەر د.نەجمەدین گیرابێت هەرچەندە خۆی دوێنێ لێدوانی دا کە دەستگیرنەکراوە، وە سایتەکان بڵاوییان کردەوە ئێمە با وای حساب بکەین بەقسەی ئەوانە گیرابێت، بەڵام ئێمە هیچ هۆکارێک نابینین کە “د.نەجمەدین کەریم” بگیرێت، بەڵام ئەوەی کە هەندێک لەسایتەکان دەڵێن د.نەجمەدین کەریم لەسەر گەندەڵیە، ئەگەر لەسەر ئەوە بێت ئەوا بە بۆچونی من دەبێت” هەموو حکومەتی عیراقی” لەسەر گەندەڵی بگیرێت، دوای ئهوه بۆچی تا ئێستا یەخەی کوردییان گرتووە بهتهنها نەمانبیستووە کە عەرەبێک لەسەر گەندەڵی بگیرێت.