ستاندەر
یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات لە ڕێگەی میدیاکانیانەوە یەکتری بەوە تۆمەتباردەکەن کە ڕێککەوتنی نهێنی و ژێربەژێریان لەگەڵ پارێزگاری ئێستای کەرکوک ڕاکان جبوری هەیە،ماڵپەری خەندانی نزیک لە سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ،ڕاپۆرتێکی هەواڵی سەبارەت بە پەیوەندی نهێنی نێوان پارتی و ڕاکان جبوری بڵاوکردۆتەوە لە ڕاپۆرتەکەیدا لە ڕێگای سەرچاوەیەکی تایبەتەوە کە ناوی نەهێناوە ئاماژە بەوەدەکات کە راكان جبوری ماڵی له هه‌ولێره و پەیوەندی ئه‌منیی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه،ماڵپەرەکە ئەوەشی ئاشکراکردوو کە ،کۆدەنگیەک ھەیە لە لایەن کۆمەڵێک جەمسەری جیاوازەوە کە ھەریەکە لە قه‌ته‌ر و توركیا و ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستانی تیادایە و خوازیاری ئەوەن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا كه بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌ن و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك دا بگرن و به یه‌كجاریی ئه‌و پۆسته له كورد و لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌ربگرنه‌وه.
پێشتریش کەناڵی کوردستان٢٤ نزیک لە پارتی،بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردبەوە بەپیی بەڵگەنامەکە ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و لایەنە عەرەب و تورکمانەکان کراوە بۆ ئەوەی پارێزگاری ئێستای کەرکوک ڕاکان جبوری لە کارەکەی بەردەوام بێت.