کاتی دادگایی کردنی نەجمەدین کەریم ئاشکرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 216 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری شاربڕیارە لە مانگى حوزەیرانى یان تەمووزى داهاتوو نەجمەدین کەریم پارێزگارى پێشووى کەرکوک لەسەر ئەو سکاڵایانەى لەسەرى تۆمار کراون لەبەغدا بچێتە بەردەم دادگام

بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵەکە کە  ماڵپەرەکە لەسەرچاوەیەکی تایبەت وەرگرتوووە ئاشکراى کردووە، نەجمەدین کەریم خۆى پێى باش بووە کە بچێتە بەردەم دادگاو بێ تاوانى خۆى لەو تۆمەتانە بسەلمێنێت، بەڵام بەوتەى ئەو سەرچاوەیە چوونى ناوبراو بۆ بەردەم دادگا پێویستى بە هەندێک رێوشوێنى یاسایی و سیاسى هەبووە کە لەبەرچاو بگیرێت،

ئەمە لە کاتێکدایە پێشوتریش فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراقڕایگەیاندبوو ،کە نەجمەدین كەریم دەیەوێت بچێتە بەردەم دادگا لەبەغداد دەیەوێت دوای چونە بەردەم دادگا لەبەغداد جارێكی دیكە بگەڕێتەوە كەركوك.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.