ستاندەر
چراخان رەفیق هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و داوا لە بارزانی دەکات كۆتایی به ئەو زوڵم و سته‌مه بهێنرێت و ئه‌وانه‌ی كه بوونه هۆی ئه‌و قه‌یرانه كوشنده‌یه دوور بخرێنه‌وه و بكرێن به په‌ند بۆ میلەت،ئەمەی خوارەوە دەقی نوسینەکەیەتی
بڕیارم داوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌در لێكراو و پێشمه‌رگه و ماڵه شه‌هیده‌كان ڕاستگۆ و ڕاشكاو بم و پێیان بڵێم كه چۆن ساڵانێكه سه‌روه‌ت و سامانیان به هه‌ده‌ر ده‌برێت له لایه‌ن وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌یه‌وه
بۆ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی .
بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ
بۆ كۆمه‌ڵانی سته‌م دیده و غه‌در لێكراو .
به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه هه‌ندێك له ئه‌و ڕاستیانه ئاشكرا بكه‌م و بیخه‌مه به‌ر دید و ویژدانی ئێوه‌ی غه‌در لێكراو كه ساڵانێكی زۆره به ناحه‌ق غه‌درتان لێ ده‌كرێت و سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌ویتان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك مافیای حوكمڕان و بێ‌ویژدان زه‌وت ده‌كرێت .
ئێستا جارێكی تر له لایه‌ن ده‌ستێكی ڕه‌شی چه‌په‌ڵی باندێك له دزی و تاڵانی غه‌در و ناحه‌قیتان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
هاونیشتمانیه‌كانم، ده‌مه‌وێت بێ دوو دڵی پشت ڕاستی بكه‌مه‌وه كه له ڕێگای وه‌زیری سامه‌ن سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌یه‌وه به سەدان ملیار دۆلارتان به تاڵان براوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له كاتێكدا كه دانیشتوانی ناوچەکە موحتاجی به ده‌ست هێنانی ژه‌مێك نان بوون بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان، درووست كردنی قه‌یرانی دارایی
جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی . مه‌به‌ستمه به جه‌نابیشت بڵێم هه‌روه‌ك چۆن غه‌در له میلله‌ت كراوه به هه‌مان شێوه غه‌در له جه‌نابیشت كراوه و ده‌یان بابه‌تی گرنگ و په‌یوه‌ست به ژیانی خه‌ڵكیان له جه‌نابیشت شاردراوه‌ته‌وه و به‌ڵام له ئه‌نجامدا خه‌ڵك ڕووی له جه‌نابت ناوه كه تۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كت به درووست كردنی ئه‌و قه‌یرانه‌نه‌وه نه‌بوو ، بۆیه پێویسته به زووترین كات كۆتایی به ئه‌و زوڵم و سته‌مه بهێنرێت و ئه‌وانه‌ی كه بوونه هۆی ئه‌و قه‌یرانه كوشنده‌یه دوور بخرێنه‌وه و بكرێن به په‌ند بۆ ملەت .
له ئێستادا خه‌ڵك ناوێرێ مه‌عاناتی خۆی باس بكات چوونكه هه‌موو ده‌زگا حكومیه‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مافیاكاندان ، ڕۆژانه غه‌در له خه‌ڵك ده‌كرێت و به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی كه مافیاكان ده‌سه‌ڵاتدارن و لە سەرجەم حزبەکان بڵاو بونەتەوە ناتوانن ته‌نانه‌ت به‌رگری له مافه ڕه‌واكانی خۆشیان بكه‌ن،
من نموونه‌یه‌كی زیندووم كه غه‌درێكی زۆرم لێ كراوه و له ژێر ناوی مندا به ملیۆنان دۆلار به هه‌ده‌ر براوه ، له كاتێكدا من بێ به‌ریم له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ژێر ناوی مندا درووست كراوه. لە لایخڵکی و کۆمەڵگای کوردستان رون و ئاشکرایە کە ئە وە جێی باوەر نیە کە چۆن تاکە کەس و تاکە ئافرەت بم توهمەت بار کراوم بە تاڵان کردنی داهاتی کوردستان لە کاتێکدا ئەوانەی کە قوتی ملەت بە هەدەر دەدەن و هەرێم دەبەنە ژێر باری قەرزی گەورەوە وەك ئەو یاریەی کرا لەگەڵ دانا غا و دوو ملیار دۆلار حکومەت قەرزاری دانا غاز کرا و زۆر شتی کەش تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی ئاو تێکەڵ بە بەشە سوتەمەنی و نەوتی هاوڵاتیانەوە بکرێ و لەوکاتە کە من بەم شتەم زانی من روبەروی ئەوان بومەوە کەویستم رێگیری بکەم لەو جۆرە غەدرە ئەوان هەستان بە دروسکردنی مەلەفی ساختە بۆ بە گەندەڵ کردنی من تەنانەت هەستان بە دروست کردنی فایلی ساختە لە چەند دام و دەزگایەك بە پارە سەرجەم فەرمان بەرەکانی دایرەکان کرران بۆ دروست کردنی ئەوراقی ساختە تا منی پێ گەندەڵ کەن . من پێش تریش و له ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێ ده‌كرێت، به‌ڵام له ئێستادا بڕیارم داوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی غه‌در لێكراو و پێشمه‌رگه و ماڵه شه‌هیده‌كان ڕاستگۆ و ڕاشكاو بم و پێیان بڵێم كه چۆن ساڵانێكه سه‌روه‌ت و سامانیان به هه‌ده‌ر ده‌برێت له لایه‌ن وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌یه‌وه.
هەر بۆیە بریارم دا من لە ئێستاوە سەرجەم نهێنێکانی ئاشتی هەورامی و باندە مافیایەکەی بڵاو بکەمەوە بە بەڵگەو موستەمسەکات و ناوەکانیان و مەلەفە ئیمزا کراوەکانیان بڵاو بکەمە وە و ئەوەی چەندین ساڵە ترسی کوشتنم هەبوو لیێ بڵاوی بکەمەوە و بیخەمە روو و وە لەهەمان کات دا کەسانێك دوای نەمانی خۆم شتەکان بڵاو بکەنەوە وە لە کەناڵە تەلەفیزونەکانی جیهان . وە دەریخەم کە ئاشتی هەورامی پەڵەیەکی رەشە بۆ عراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە .
وه‌زیری سامانه سرووشتیه‌كان و بانده‌كه‌ی له ئێستاشدا وا پێده‌چێت كه بڕیاریان دابێت به‌رده‌وام بن له زوڵم و زۆرداریه‌كانیان ، بۆیه پێشوه‌خته پێویسته پێشیان لێ بگیرێت و ده‌ستی ڕه‌ش و جه‌په‌ڵیان له كایه‌كانی حوكمڕانی دوور بخرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و سته‌م لێكراوان ئاسووده بن و تووشی وه‌ها قه‌یرانێك نه‌كرێنه‌وه كه له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بانده چه‌ته و مافیایه درووست كرابوو .
له كۆتایدا دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه بەم زوانە به‌ڵگانامه‌كانم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه بۆ ڕای گشتی، با ئه‌و كات میلله‌ت خۆیان بڕیار بده‌ن بزانن چاره‌نسووسیان له ده‌ستی كێدا بووه و چۆن یاری به ژیانی ڕۆژانه‌یان و ئه‌و له‌ته نانه‌ش كراوه به زۆر به زه‌حمه‌ت په‌یدا كراوه بۆ بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان…
وە دوا وتەم بۆ بەرێز
کاك نێچیرڤان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە من دڵنیام لە دڵسۆز بون و مانووبونی جەنابتان بۆ کوردستان و حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانی هەرێم .بۆیە دەزانم جەنابتان بێ ئاگان لەو یاریەی کە ئاشتی هەورامی دەیکات لە گەڵ جنابتان و حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیانی کوردوستان. ئاشتی هەورامی تواناکانی خۆی لە بواری نەوت دا بە کار هێنا بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی و ویران کردنی عراق و کوردستان.
وە دەمەوێ بە رون و ئاشکرا بیڵێم کە هەر کەسێك و وڵاتێك و حزبێك و داموو دەزگایەك روبەرم بێتەوە و دژم بوەستێ ئەوە شەریکە دزن لەگەڵ ئاشتی هەورامی و باندەکەی
چراخان ڕه‌فیق عومه‌ر
٢٣\٥\٢٠١٩