ستاندەر
دوای ئەوەی لەستاندەر هەوالیك لەسەر هودا پار بلاوكرایەوە ، ئەوانیش پێ ڕازی نەبوون ئەو ڕوون كردنەوەیان نارد ئەوەی خوارەوە دەقەكەیەتی :
نوێنەرایەتیمان لە هەولێر پارتیەكەمان هودا پار
لە ساڵی 2012 لە توركیا دامەزراوە تاكە پارتە كە سەرچاوەی بەرنامەكەی ئیسلامە، بەدەنگێكی بەرز ڕایگەیاند كە لە دژی هیچ پارتێكی تر دروست نەبوینە، بەڵكو بۆ گونجاندنی سیستەم بەپێی گرنگی بیرو باوەڕی كۆمەڵگا، دووبارە ژیانەوەی دروشم و گرنگیەكانی ئیسلامی كاردەكەین. هودا پار، دەیەوێت پێناسەیەكی نوێی دەوڵەت و سیاسەت بكات، هەروەها گونجاندنی سیستەم بەپێی گرنگی بیرو باوەڕی كۆمەڵگا، دووبارە ژیانەوەی دروشم و گرنگیەكانی ئیسلامی لە هەمان كات پاراستنی، گیان، ماڵ، ئاین، عەقڵ و نەوە، هەروەها داننان بە مافەكانی مرۆڤ و ئازادیەكان، چارەسەركردنی پرسی كورد بە شێوەیەكی دادپەروەرانە، لابردنی هەمو بەربەستێك لە پێش پەرستش و بیروباوەڕ، ڕاگرتنی بێ مەعنەویات و لە ناوچونی ئەخلاق، لە ناوبردنی نادادپەوەری كە لە ناو دابەش كردنی داهات بونی هەیە لەگەڵ بڵاو کردنەوەیی ئارامی و خۆشی. هودا پار لەسەر پرسی هەستیاری كورد، لە كاتی بەیاننامەی هەڵبژاردنەكان و بەیاننامەی پرسەكانی ڕۆژ هەمو جارێك خاوەنداریەتی زمان و ئاینی كوردەكانی كردوە. لەبەر ئەوەی لەسەر بنەماكانی ئیسلامی وەكو بزوتنەوەیەكی بەهێز دەركەوت هەروەها لە ناو كوردەكان بۆتە خاوەنی پشتگیری، بۆتە ئامانجی ڕێكخراوەكانی چەپ\سۆشیالیستی توركەكان و كوردەكان. بە بەهانەی ڕوداوەكانی كۆبانێ هێرش كرایە سەر دەیان بارەگای هودا پار، 16 ئەندام و لایەنگری كوژران. لە هەڵبژاردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی ساڵی 2017ی كوردستانی باشور تاكە پارتی توركیا بو كە پشتگری دەكرد. لەو كاتەی هەرێمی كوردستان لە لایەن دراوسێكانی بە تەنها جێ هێڵردرابو شاندێكی بۆ هەرێم ناردو سەردانی سەرۆكی هەرێم و پارتە سیاسیەكانی هەرێمی كرد و پەیامی دۆستایەتی و پشتیوانی پێدان. هودا پار هەوڵدەدات پەیوەندیەكانی بەهێز بكات لە ناوچەكە لەگەڵ هەمو لاینێك. هەر بۆ ئەو ئامانجەش نوێنەرایەتی خۆی لە شاری هەولێر كردەوە. هودا پار هەرگیز خۆی جیا نەكردۆتەوە لە كوردستانی عێڕاق و كوردەكان و هەڵو مەرجە سیاسیەكان. سنوری نێوانمان لەو دوایانە روست كراون. ئەگەر ئەو سنورەش هەبێت مرۆڤە خزم و كەسی لێ نزیكن. ئەوە چەند هەڵو مەرجێكی سیاسی بەسەر ئەو جوگرافیایە هاتوە. وای كردوە گرفتی تیا دروست بێت ئەوانەی لەسەری دەژین لەیەكتر وەكو بێگانەبن. بۆ چارە سەر كردنی ئەو بابەتان هودا پار ئەوەی لە توانای دابێت ئەنجام دەدات و ئامادەین هەر بۆ ئەو خزمەت كردنەش نوێنەرایەتی خۆی لە هەولێر كردۆتەوە.
ناوەندی گشتی هودا پار 24/5/2019