یەکیتی و پارتی هەڕەشە لە یەکتر دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هەڕەشە دەنگنەدان  بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارتی دەکات،ئەندامە کەرکوکییەکانی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی داوایان لە حزبەکەیان کردووە تاوەکوو پارتی دیموکرات بە کاندیدی یەکێتی بۆ پارێزگاری کەرکوک ڕازی نەبیت نابێت فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان دەنگ بە نێچرڤان بارزانی کاندیدی پارتی بدەن بۆ سەرۆکی هەرێم،ئەمە لە کاتێکدایە پێشتریش بارزانی بەڵێنی بە کۆسرەت ڕەسوڵ دابوو کە پارتی ئامادەیە دەنگ بە کاندیدی یەکێتی بدات بۆ پارێزگاری کەرکوک،بەڵام لە ئێستادا بارزانی لە بەڵێنەکەی پێشوی پاشگەزبۆتەوە تەنیا ئەو کاتە دەنگ بە کاندیدی یەکێتی دەدەن کە یەکێتی فەرەیدون عبدالقادر کاندید بکات بۆ ئەم پۆستە بەڵام ئەندامە کەرکوکییەکانی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی کاندیدکردنی فەرەیدون عبدالقادر ڕەتدەکەنەوە،هەربەپیی زانیارییەکانیش نێچیرڤان بارزانی  هۆشدارى داوە بە یەکیتی ئەگەر  دەنگ بەسەرۆکى هەرێم نەدات ئەوا رێکەوتنەکەیان کە واژۆیان کردوە هەڵدەوەشێننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.