ستاندەر
سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسڵامی ڕایدەگەیەنێت،ئەگەر سیستەمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بوایە ئاماده‌بووم خۆم كاندید بكه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم،ڵ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند،ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێمه و دوو لایه‌نی تر هه‌یبوو 180 پله جیاوازبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یبوو هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی پێ كرا.
هەروەها ووتیشی،ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێمه و دوو لایه‌نی تر هه‌یبوو 180 پله جیاوازبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یبوو هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی پێ كرا.
پێشیوایە ، پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی كرد دیاره كه گۆڕان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی به‌جێ هێشت، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ لایه‌نه هیچ پڕۆتۆكۆلێكی هاوبه‌شی نوسراو له‌نێوانمان نه‌بوو به‌ڵام هاوهه‌ڵوێست بوین، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه (گۆڕان، كۆمه‌ڵ هه‌روه‌ها یه‌كگرتوو ئه‌وه‌بوو كه له‌دوای پڕۆسه “ساخته‌كارییه‌كه‌ی” 12/5 ده‌بوو هه‌رسێ لایه‌نه‌كه پێكه‌وه هه‌ڵوێستمان بنواندایه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
سەبارەت بە نەبوونی کاندیدیان بۆ سەرۆکی هەرێم ئەبوبەکر هەڵەدنی ووتی،ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه په‌رله‌مانی بوایه وه ملكه‌چ بوایه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوشێوه‌ی به‌غداد “ته‌شریفاتی” بوایه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كاندیدمان ده‌بوو، وه من خۆم یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی كه ئاماده‌بووم خۆم كاندید بكه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌نگی خۆشمم بهێنایه به‌شه‌ره‌فم ده‌زانی كه‌چومه‌ته ناو ململانێیه‌كه‌وه.
دەربارەی هەڵوێستی پارتیش لەسەر ئۆپۆزسیۆنبونی یەکگرتووی ئیسڵامیش ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو ووتی، پارتی له‌ڕووی چۆنیتیه‌وه له ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتوو ده‌ترسێت، چونكه كادیره‌كانی یه‌كگرتوو خه‌ڵكی ئازا و پاك و ڕاستگۆن، به‌داخه‌وه “به‌غاله‌ت و حه‌ساده‌تی” پارتی و یه‌كه‌تی نه‌یهێشتووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه تواناكانیان ده‌ركه‌وێ.
سەرچاوە:دەنگی ئەمریکا