سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دژی بڕیارێکی حزبەکەی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ستاندەر

رێباز بێركۆتی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ باره‌ی دانانی قائیمقامی نوێی كۆیه‌، روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەسەر دانانی قایمقامی نویی کۆیە لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک بڵاوکردەوە،لە رونکردنەوەکەیدا دەڵێت ئه‌وه‌ی ئێستا كراوه‌، كارێكی نایاساییه‌ و پێشێلی یاسایكراوه‌،دەشپرسێت،چۆنه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ساڵدا، چوار قائیمقام له‌ كۆیه‌ ده‌گۆڕدرێن.

ئەمەی خوارەوە دەقی رونکردنەوەکەیەتی:

ڕوون کردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی ،وە بۆ شاری کۆیە ی خۆشەویست بە تایبەت ی.
لە 1/ایاری2019 لە کەنالەکانی ڕاگەیاندن هه والی دەست بەکاربوونی بەڕێز قائمقامیەتی کۆیە مان بیست .لە کاتێک دا ئەوە بە یاسای ژمارە 3ی سالی2009 ئەنجومەنی پارێزگاکانی هه رێم ی کوردستان ڕێکخراوە،میکانیزم ی بۆ دیاری کراوە ،لێرەوە بە هه موو لایە کی ڕادەگەێنین کە کارێکی ناقانون یە و پێشل کردنی قانون ە . 1- ئێمە هیچ گرفتێکمان لە گەل کەسی دیاری کراونی یە بە هیچ شێوەیەک ،دەکرا بەشێوەی دروست و میکانیزم ی بە قانون دیاری کروا پڕۆسەی ئاڵ وگۆڕەکە بکرایە هیچ گرفتێکیش نەبوو. 2-لە 17/تموزی/2016 دا چوارەمین قائمقامە دەگۆڕێت کە بەڕێزان شێخ چابوک ، مامۆستا سەرکەوت ، طارق حیدری ، مامۆستا یوسف .کەمتر لە سێ ساڵ بۆ؟؟ پرسارە ڕووبەڕوومان بۆتەوە؟ ئەمە دەرئەنجامەکەیەتی کە بێ مشوەرەت و هه ماهه نگی و بێ دیراسەی یە . 3- تجاوز کردنە سەر قانون و ئەنجومەنی پارێزگای هولێرو فراکسێۆنی ی ن ک ە ،سەڕای دان بەخۆ داگرتنی خۆم و هه ڤالەکانم لە فراکسێۆن لە و پەڕی فرق و جیاوزی پێ کردن مان لە کەل فراکسێونی ی ن ک لە سلێمانی لەڕووی الیات و ماددی و معنوی انجا خۆڕاگریمان و بەردەوام بوون مان لە ئەرکی وەزیفی خۆمان .4-لە سۆنگەی هه ست بە مسۇلیەت کردنمان بێ دەنگی مان هه لبژاردوە بەلام لەوە ناچارکراین وەلاممان هه بێت و ڕوونکردنەوە بدەینە خە لکی شاری کۆیەی خۆشەویست ، لێرەوە ڕایدەگەێنین ئەم شێوازو میکانزمە بێ قانون یە ڕەت دەکەینەوە لێ ی بەرپرسیار نین لەدوورو نزیک
ڕێباز بێرکوتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.