ستاندەر
گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە پرسی دانانی پارێزگاری کەرکوک و دەنگدان بە نێچیرڤان بارزانی چڕتر بۆتەوە، بەشێکی ئەندامانی مەکتەب سیاسی یەکێتی داوایان کردوە دەنگ بە نێچیرڤان بارزانی نەدەن بەو پێیەی پارتی ئامادەنیە پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلابکاتەوە، بۆیە پەیامی جیاجیا بۆ فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان دەنێرن بەڵام بژاردەیەکی بەهێزیان لەبەردەست نیە، ئەگەری ئەوە هەیە دەنگ نەدەن، بەڵام پارتی رایگەیاندووە ئەگەر یەکێتیش دەنگ نەدات ئەوان سورن لەسەر هەلبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، هەروەها مەسعود بارزانی رایگەیاندوە دەبێت کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک فەرەیدون عەبدولقادر بێت، بەڵام بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتی گوتویانە کە ئێستا ناوبراو یەکێتی نیە، بۆیە رەتیان کردۆتەوە.