بارزانی:كوردستانی عێراق بەشێكی دانەبڕاوە لە عێراق

لەلایەن ستاندار Posted on 314 جار بینراوە

ستاندەر

ئەیاد عەلاوی لەمیانی بەشداریکردنیدا لە بەرنامەیەكی،  كەناڵی سۆمەرییە  رایگەیاند، لەسەر داواكاری عادل عەبدولمەهدی چووم بۆ هەولێر پاش ئەوەی، كە سەردانی كردبووم بۆ ماڵەوە و پێ وتم كێشەمان لەگەڵ مەسعود بارزانی هەیە لەوانە هەناردەی نەوت، منیش قسەم لەگەڵ بارزانی كردو وتی: “ئێمەش مافمان هەیە”، ئەوەشی دووپاتكردەوە وەفدێكی رەسمی لەپاش جەژن سەردانی بەغدا دەكات. عەلاوی راشیگەیاند: بارزانی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبوون لەكۆبوونەوە سیاسییەكان، ئەوەشی دووپاتكردەوە بارزانی وتویەتی: كوردستانی عێراق بەشێكی دانەبڕاوە لە عێراق و هەموو توانای خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی لە ئایندەدا كوردستان لە خزمەتی حكوكەتی عێراقیدا بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.