سه‌نگه‌ر رسول
ئه‌و له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا كه له‌ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم بارودۆخێكی خراپ به‌سه‌ر كه‌ركوك دادێت و گرژییه ناوخۆییه‌كان توندتر‌و توندتر ده‌بێت: هه‌مان شه‌وی رووداوه‌كه راسته‌وخۆ ده‌گه‌رێته‌وه هه‌ولێر! له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌ناڵێكی دیبلۆماسییانه بمێنێت بۆ ساردكردنه‌وه‌و گفتوگۆ؟! كه خۆی له‌خۆیدا ئه‌و جوڵه‌یه موجازه‌فه‌ی بۆ سه‌ر ژیانی خۆشی تێدابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی شتێكی خراپ نه‌بوو له‌دنیای سیاسه‌تدا بۆ جاری دووه‌م، له 28ی مه‌ی ئه‌مساڵ كاتێك مه‌كته‌ب سیاسی و فراكسیۆنی سه‌وز بریاری ده‌نگنه‌دان به سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ده‌ن له‌چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه سیاسییه‌كان وهه‌بوونی پێشێڵكردنی رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی! ئه‌وا دیسان راسته‌وخۆ كاك قوباد هه‌ڵوێستێكی نه‌شاز و نه‌ویست به‌كادیرو ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی و دڵگرانكردنیان پیرۆزبایی له‌نێچیرڤان بارزانی ده‌كات! ئه‌گه‌ر راشكاوبین، نه‌ك به‌ته‌نها شه‌قامی كوردی به‌ڵكو به‌شێكی زۆر له‌كادیرو ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌و په‌یامه‌ی كاك قوباد سه‌رییان سوڕما.
چونكه كات و بارودۆخه‌كه وایكرد په‌یامه‌كه زۆر نه‌شاز خۆی بنوێنێت و زۆربه‌یان ئه‌و پرسیاره بكه‌ن؛ فراكسیۆنی سه‌وزی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌سیاسه‌تی گشتی حزب بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمییان كردووه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا ووته‌بێژی یه‌كێتی رای فه‌رمی یه‌كێتی و نیگه‌رانییه‌كانی به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك و مه‌له‌فه‌كانی دیكه‌ی ئیعلانكردووه، ئه‌دی بۆچی له‌و كاته‌دا كاك قوباد پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم ده‌كات؟! له‌كاتێكدا ده‌توانرا هه‌ندێك ئارامی زیاتر گرتبا چونكه هێشتا نێچیرڤان بارزانی ته‌نها به‌ده‌نگدان هه‌ڵبژێردراوه‌و بۆته سه‌رۆكی هه‌رێم و تائێستا سوێندی نه‌خواردووه‌و ئه‌مه‌ش له‌رووی یاساییه‌وه خه‌له‌لی ئه‌وه هه‌یه كه مادام سوێندی نه‌خواردووه كه‌واته تائێستا به‌فیعلی سه‌رۆكی هه‌رێمیش نییه! مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه سوێندی یاسایی خوارد ئه‌وا رێككاره یاساییه‌كان ته‌واو ده‌بێت و به‌ته‌واوه‌تی وفیعلی سه‌رۆكی هه‌رێمه.
بۆیه كاته‌كه‌ی به‌لای هه‌مووانه‌وه كاتێك خراپه به‌ڵام ئه‌ویش هۆكاری خۆی هه‌یه و له‌وانه‌یه بشزانێت كاردانه‌وه‌كان خراپن كه‌چی پیرۆزباییه‌كه هه‌رده‌كات؟ له‌به‌ر چ هۆكارێكه؟ ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌رێگه‌ی ئه‌و پیرۆزباییكردنه‌وه بڵێت هێشتا ئه‌مه‌لی كاركردن و چاككردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ماوه‌و بارودۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی چیرۆكی به‌ناوبانگی تاڵه مووی مه‌عاوییه؛ كه وانه‌ی چیرۆكه‌كه ئه‌وه ده‌ڵێت هه‌میشه ئه‌گه‌ر به‌قه‌د موویه‌كی باریكیش بێت ئه‌وا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بهێڵه‌وه.
به‌ڵام لێره‌دا كێشه‌یه‌ك خۆی قووت ده‌كاته‌وه؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه چۆن بتوانیـت پابه‌ندی ئه‌و پره‌نسیپه‌ی تاڵه مووی معاوییه بیت و به‌هه‌ڵه‌ش په‌یامه‌كه‌ت لێكدانه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێت؟ به‌راستی ئه‌وه‌ی كاك قوباد كردوویه‌تی كارێكی راسته و سیاسه‌تی راسته‌قینه به‌و شێوه‌یه‌یه كه زیاتر ئه‌وله‌ویه‌ت بدرێت به‌پاراستنی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هه‌رنرخێك بێت به‌ڵام به‌ئالییه‌ت و میكانیزمی جیاواز ده‌كرێت.
ئه‌و پیرۆزباییه‌ی كاك قوباد ده‌كرێـت بنه‌مایه‌كی باش بێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی گرژبوو هه‌روه‌ها به‌جێهێشتنی ده‌رگایه‌كی گه‌وره بۆ ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ به‌ڵام چۆنیه‌ی هه‌ڵبژاردنی كاته‌كه‌و ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ش ده‌كرا ساده‌تربووایه له‌وه‌ی كه نووسراوه. ده‌كرا كاك قوباد له‌رێگه‌ی ئه‌نجامدانی ته‌له‌فۆنێكه‌وه ئه‌و پیرۆزباییه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم كردبا و ئه‌و دڵگرانییه‌ش دروست نه‌ده‌بوو.
ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌میشه ببێته پردی پێكبه‌ستنه‌وه‌و هه‌میشه پارێزه‌ری ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ئه‌وه شتێكی سرنج راكێشه، به‌ڵام به‌وشێوازه راسته‌وخۆ و راشكاوانه هه‌میشه خودی خۆی ده‌بێته قوربانی و ئه‌و جۆره سیاسه‌تكردنه‌ش له‌ناوچه‌كه لای خه‌ڵكی زۆرباو نییه‌و ده‌كرێت ئه‌وه‌ش بڵێین ئه‌و جۆره خیتابه زیاتر بۆ كه‌ناڵی دیبلۆماسیی نێوان دوو وڵات مه‌رغوبتره له‌وه‌ی له‌كێبركێی ناوخۆیی.