ستاندەر
په‌رله‌مانتارێکی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران چۆنیەتی گەڕاندنەوەی نەجمەدین کەرێم بۆ عێراق ئاشکرادەکات،جه‌مال شكور په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ڕایگەیاند ، وه‌فدێكی تایبه‌تی حكومه‌تی عیراق ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمنته‌كان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌نه لوبنان، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ عیراق،ئەو پەرلەمانتارە ووتیشی، حكومه‌تی لوبنانیش ناتوانێت ناوبراو راده‌ستی حكومه‌تی عیراق نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنه‌كان پابه‌ند ده‌بێت به‌راده‌ستكردنی پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك بە عێراق.
سەرچاوە:تۆڕی هەواڵی سلێمانی