پێشنیازێکی تر بۆدۆخی کەرکوک

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ھەڤاڵ دارا

ئەم دۆخە شێواوە ئێستاکەرکوکی تێدایە بەھیچ شێوەیەک ئاییندەیەکی ئاسوودەی تێدابەدی ناکرێت، ھەردەمیش کەرکوک ناوچەیەکی گەرم بووە بۆ پێکدادانی دیدەجیاوازە توندەکان چ نەتەوەیی و چ ئایینزایی بێت،چارەسەرە سیاسییەکان بۆ دۆخی کەرکوک ھیچ کاتێک نەیتوانییوە ژیانێکی بێدەنگ بۆ پێکەوەژیانی ڕاستەقینە بڕەخسێنێت چونکە کێ خاوەنی ھێز بوو بێت بەئێستاشەوە لایەن و کەس و پێکھاتەوە و ئایینزاکانی تری چەوساندۆتەوە، واتە یەک حاکم و باوەشێک زوڵملێکراو بوونی ھەبووە، لەڕووی یاساییەوە کە مادەی ٥٨ دانرا بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ھەندێک ناوچە بەتایبەتی تر بۆ کەرکوک بوو بەڵام ھیچی لێبەرھەم نەھات چونکە ئامانج سڕکردنی دۆخەکە بوو، پاشان ھێنانە پێشەوەی مادەی ١٤٠ و گشت پێنگاڤەکانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک ھەنگاوی پێویستی لێ نەھاتە بەرھەم بۆ ئاسایی کردنەوە و ڕێککردنەوەی دۆخە جوگرافیی و ئیدارییەکانی کەرکوک، واتە ھیچ کاتێک لەئاستی ناوخۆیی و دەرەکی کەرکوک ناوچەیەک نەبووە پێشتگوێ خرابێت و چاوی لەسەرنەبێت چونکە نەوت و ناوی کەرکوک جێگەی ھەڵوەستەلەسەرکردن بووە، واتە شەڕی نەتەوایەتیی بوونی ھەبووە و ھەیە، ئەم شەڕەش لەبەرژەوەندی تاکیی کەرکوکی نییە چونکە کەس نایباتەوە بەڵکو دۆخی کەرکوک لەڕووی ئەمنیی و خزمەتگوزاریی و بەرەوپێش بردن زۆر خراپە و دۆڕاوی یەکەم بووە، دەسەڵاتیی کوردیش ھەردەم بێ پلان بوونە بۆ کەرکوک و شەڕی ھەولێر و سلێمانیش لەکەرکوک کراوە، ئەمەش دۆڕانی دۆخەکەی لێکەوتەوە، لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەریش دەسەڵاتێکی عەسکەری ھاتووە جیاوازی نییە لە فەشەل پێھێنانی پێکەوە ژیان و دۆخێکی خراپی خولقاندووە، واتە گشت کاتێک بۆ کەرکوکییەکان لەساڵی ٢٠٠٣ ھەتاوەکو ئێستا دەسەڵاتێک نەبووە کورد و عەرەب و تورکمان و ئایینزاکان وەک یەک ببینێت، کەوایە ئەم دۆخە چی بێت ھەروادەبێت لەڕووی بەڕێوەبردنێکی خراپ و شێواو، شێواوی بەردەوام بێت شەڕ دروست دەبێت، چ شەڕی چەک و چ شەڕی ئاییندەی کەرکوک، چونکە بڕیار وایە لەساڵی ٢٠٢٠ سەرژمێری بکرێت ئەمەش ئاییندەی کەرکوک دەخاتە مەترسییوە و بڕیارە ھەڵبژاردنیش لەھەمان ساڵ بکرێت ئەمیش مەترسییە، بۆیە پێشنیازی باشترین ئەوەیە کەرکوک بکرێتە دۆخێکی تایبەتی و بەڕێوەبردنی و سەرپەرشتی کردنی ئیداریی و ئەمنیی بدرێتە نەتەوەیەکگرتووەکان (UN )، واتە داوابکرێت ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئەنجومەنی نوێنەران لەژێر چاودێری چڕی نەتەوەیەکگرتووەکان بێت و لەڕووی ئەمنییەوە چەکداری تایبەت بەوڕێکخراوە بێتەکەرکوک و ھێزی ھاوبەشیش ھەبێت، پاشان لەڕووی ئیدارییەوە ، ئیدارەیەکی جیاوازتر لەمەی ئێستا دروست بکات، ئەگینا ئەم ھەوڵانە نەدرێت ، کەرکوک ھەردەم قوربانییە و عێراقیش لە کەرکوکەوە لێکدادەبڕێت، واتە دوو خولی پەرلەمانی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەم ئەرکە ببینێت بۆچی پێویستە، لەبەرئەوەی یەکەم لەڕووی ئامادەسازی بۆ ڕاپرسی گشتی عێراق بەپاکیی، دووەم ئاسایی کردنەوەی حوکومەتی خۆجێی کەرکوک، ئەمەش کورد دەبێت ئەم پێشنیازە بەجددی وەربگریت ئەگینا قوربانییەکان لەئێستاوە ڕوونە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.