ستاندەر
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، 31ی ئایاری 2019 ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند “له‌هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یهكێتیو پارتی رێكه‌وتنی سیاسی‌و دواجاریش رێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیان ئیمزاكردووه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌رۆكه‌كانیان نهكهوتۆتهسهر رێچكه‌ی جێبه‌جێكردن. یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاوه جه‌ختیكردۆته‌وه، لهشهراكهتی راسته‌قینه لهبڕیاردانو به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش له‌به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناوی ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گهندهڵیو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و تۆكمه‌كردنی ژێرخانی ئابووری‌و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان‌و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به‌سازانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان. یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ هێنانه‌دیی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، به‌پێویستییه‌كی گرنگ‌و چاره‌نووسسازی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات، ده‌زانین.”
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی یهكێتیو هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ
گه‌لی كوردستانی خۆڕاگر!
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
جه‌ماوه‌ری دڵسۆز، هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری یه‌كێتی!
ئه‌مڕۆ، یادی وه‌رچه‌رخانێكی مه‌زن له مێژووی هاوچه‌رخی كورد‌و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، یادی رچهشكێنیو نوێگه‌ری له شۆڕشگێڕی‌و كوردایه‌تی‌و خه‌باتی سیاسی‌و دیموكراسی له كوردستان، یادی (44) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ.
له‌م یاده شكۆدارهدا، به‌سڵاوێكی گه‌رمه‌وه پیرۆزبایی له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌و تێكۆشه‌ران‌و زیندانیانی سیاسی‌و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو رێكخستنه دێرینه‌كان‌و كادران‌و هه‌موو چینوتوێژهكانی كوردهواری ده‌كه‌ین بهگشتیو جه‌ماوه‌ری دڵسۆز‌و هه‌میشه په‌رۆشی یه‌كێتی ده‌كه‌ین. چه‌پكه‌گوڵی وه‌فاو ئه‌مه‌كداری له‌سه‌ر گڵكۆی پیرۆزی رابه‌رو سه‌رۆكی مێژووییمان (مام جه‌لال)و سه‌ركرده‌و فه‌رمانده شه‌هیده‌كان‌و ته‌واوی شه‌هیدانی یهكێتیو گه‌له‌كه‌مان داده‌نێین.
له‌هه‌لومه‌رجێكی دژواری دوای نسكۆی (1975)و گه‌له‌كۆمه‌كێی دوژمنان، له‌بارودۆخێكدا، كه ده‌وڵه‌تانی زلهێز به‌هۆی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یان، هیچ ئاسۆیه‌كیان بۆ خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست نه‌هێشتبۆوه، ئه‌وكات رژێمی به‌عس به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی ستراتیژی قێزه‌ونی سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، به‌چڕی ده‌ستیدابووه جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كانی (ته‌عریب، ته‌رحیل، ته‌بعیس، ته‌سفیر) له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان‌و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه مه‌حاڵه جارێكی تر شاخه‌كانی كوردستان پێشمه‌رگه به‌خۆیانه‌وه ببیننه‌وه، ئا له‌وكاته‌دا، كه نائومێدیی؛ باڵی كێشابوو به‌سه‌ر ئاسۆی كوردایه‌تیداو په‌ژاره ناخی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی ته‌نیبوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دامه‌زراو ساڵێك دواتر شۆڕشی نوێ له‌ناوه‌وه‌ی وڵات سه‌ریهه‌ڵداو دهستیپێكردو دڕی به شه‌وه‌زه‌نگی نائومێدیی دا.
رێبازی فیكری‌و ستراتیژ‌و شێوازی دامه‌زراندنی یهكێتیو هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ، نه‌ك هه‌ر رووداوێكی گه‌وره‌و ده‌گمه‌ن بوو، به‌ڵكو رچهشكێنیو گۆڕانكاری‌و نوێگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌ژیانی سیاسی‌و خۆڕاگریی له‌به‌رده‌م جینۆساید‌و په‌لاماری دڕندانه‌ی دوژمن‌و پیلانهكانیدا، هێنایه‌ئاراوه. پێشمه‌رگه‌كانی، نموونه‌ی قاره‌مانێتی‌و پشوودرێژی‌و رێكخستن‌و كادرهكانیشی نموونه‌ی دڵسۆزی‌و ژیریی بوون‌و لهزیندانهكانیشدا رۆڵه‌كانی وانه‌ی “كه‌م ژیان، كه‌ڵ ژیان”یان تۆماركرد‌و له‌به‌رده‌م ئه‌شكه‌نجه‌و دڕنده‌یی جه‌لاده‌كانی رژێمدا، چۆكیان دانه‌داو هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی به‌پێوه شههیدبوونو هه‌زاران كادر‌و تێكۆشهریشی روبه‌ڕوی نه‌هامه‌تیی بوونه‌وه‌و بریندار‌و كه‌مئه‌ندام بوون.
جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان!
له كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، یه‌كێتی؛ به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی رژێم كرد، كه سیاسه‌ته چهوتو فراوانخوازییه فاشیسته‌كانی به‌ره‌و كهوتنو داڕووخان ده‌یبرد، ئیراده‌ی راپهڕینخوازیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ئاوێته‌ی یهكبوونو بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی شۆڕشه‌كانی كوردستاندا، شۆڕشی درێژخایه‌ن، بهنهخشهدانانی یه‌كێتی، گه‌یشته وێستگه‌ی راپهڕینو كوردستان ئازادكرا‌و قۆناغی ئه‌زموونی دیموكراسی‌و حوكمڕانیی خۆماڵی، ده‌ستیپێكرد.
له‌دوای راپه‌ڕین، له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا‌و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمدا، یه‌كێتی وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی، له‌و قۆناغه‌شدا به‌گیانی به‌رزی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان، درێژه‌ی به‌خه‌بات دا، هه‌ر ئه‌و كات له‌بری ئۆتۆنۆمی، نه‌خشه‌ڕێگای “فیدرالی” كرده دروشمی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن وه‌ك هه‌نگاونان به‌ره‌و ئامانجی گه‌وره‌ی “مافی چاره‌نووس”. یه‌كێتی بۆ پاراستن‌و گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی هه‌رێم، قوربانیی زۆری دا‌و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستانی خسته‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه. له‌فراوانكردنی مه‌وداكانی ئازادی‌دا دروشمی (دابینكردنی نان‌و ئازادیی بۆ نووسه‌ران) داهێناو له‌پێشخستنی ئه‌زموونی دیموكراسیی كوردستان‌و خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مهدهنیو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژناندا، یه‌كێتی؛ هه‌میشه رچهشكێنو ده‌ستپێشخه‌ر بوو.
یه‌كێتی، به‌وپه‌ڕی پشوودرێژییه‌وه، درێژه‌ی به خه‌بات دا، تا له‌نیسانی (2003) رژێمی به‌عس رووخێنرا. به‌دانایی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال)و خه‌باتی هاوبه‌شی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌بنیادنانه‌وه‌ی عیراقی نوێ‌دا، یه‌كێتی؛ سه‌رمه‌شقی چه‌سپاندنی مافه دیموكراسی‌و نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان بوو له‌داڕشتنی ده‌ستووری عیراقدا، هه‌روه‌ها به‌یه‌كڕیزیی كوردستانییه‌وه، رابه‌ری شۆڕشی نوێ‌و سكرتێری گشتیی یه‌كێتی هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی عیراقدا وه‌ك كوردێك بوو به‌سه‌رۆك كۆماری عیراق.
لهسهرههڵدانو فراوانبوونی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆری “داعش”دا، یه‌كێتی ده‌ستوبرد هۆشداری لهمهترسییهكانو پێویستیی روبه‌ڕوبونه‌وه‌یان دا، له‌جه‌نگی تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعشدا، شانبه‌شانی هێزه تێكۆشه‌ره‌كانی كوردستان‌و به‌پشتیوانیی ده‌وڵه‌تانی هاوپهیمانانو دۆستانی گه‌له‌كه‌مان، كوردستان له‌مه‌ترسییه‌كان پارێزراو سه‌دان فه‌رمانده‌ی پێشكه‌وتوو و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشهرو كادری یه‌كێتی شههیدبوونو ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون. له‌هاوكاریكردنی لۆجستی‌و سیاسی بۆ رۆژئاوای كوردستانیش، وه‌ك به‌شێكی دێرین‌و ره‌سه‌ن له‌خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری، یه‌كێتی؛ به‌كرده‌وه، نه‌ك هه‌ر بهدروشمو وته‌ی بریقه‌دار، درێغی نه‌كرد، تا مه‌ترسییه گه‌وره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان، كۆتاییهات.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست!
ئێستا كه ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرین، سه‌رباری هاتنه‌دیی به‌شێك له‌ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كان، به‌ڵام هێشتا زۆر ئامانج‌و ماف ماون به‌دیبێن، كه پێویستیان به‌خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موولایه‌ك هه‌یه. سه‌باره‌ت به‌دۆخی عیراق، قۆناغێكی نوێ له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌و حوكمڕانی هاتۆته‌ئاراوه، پێویسته ئه‌م گۆڕانكارییانه بكرێنه ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان ههرێمو به‌غدا له‌ڕێگای گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌و له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستوور، هه‌موو مادده‌كانی ده‌ستوور، به‌بێ جیاوازی‌و گوڵبژێركردن، جێبه‌جێبكرێن، متمانه‌و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كاندا زیاتر بچه‌سپێت‌و رێره‌وی راستكردنه‌وه له‌ئه‌زموونی سیاسیی عیراقی دوای نه‌مانی رژێمی دیكتاتۆری‌و شۆڤێنی‌و جیاكاری، ده‌ستپێبكرێت.
له‌هه‌رێمی كوردستاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یهكێتیو پارتی رێكه‌وتنی سیاسی‌و دواجاریش رێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تیان ئیمزاكردووه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌رۆكه‌كانیان نهكهوتۆتهسهر رێچكه‌ی جێبه‌جێكردن. یه‌كێتی له‌سه‌ره‌تاوه جه‌ختیكردۆته‌وه، لهشهراكهتی راسته‌قینه لهبڕیاردانو به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش له‌به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناوی ئه‌نجامدانی چاكسازیی راسته‌قینه‌و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گهندهڵیو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و تۆكمه‌كردنی ژێرخانی ئابووری‌و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كان‌و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به‌سازانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان. یه‌كڕیزیی‌و ته‌بایی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ هێنانه‌دیی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، به‌پێویستییه‌كی گرنگ‌و چاره‌نووسسازی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات، ده‌زانین.
هه‌رچی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیشه، به‌ناوچه‌كانی (كه‌ركوك، خانه‌قین، دووز، شه‌نگال، مه‌خمور)، هێشتا دۆخی ئیداری‌و سیاسی‌یان ئاسایی نه‌بۆته‌وه، بگره ماوه‌یه‌كیشه هه‌وڵی جۆراوجۆر له‌ئارادایه بۆ سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی “ته‌عریب”و شێواندنی واقعی دیمۆگرافی ناوچه‌كان‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن لهپێكهوهژیانو سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر. بۆیه دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له‌ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی‌و چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه، ده‌ستوبرد بكرێ له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان. به‌پێی رێكه‌وتنی سیاسیی نێوان (یهكێتیو پارتی) هه‌وڵه‌كان به‌ئاراسته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و هه‌ڵبژاردنی پارێزگار، كامڵ ببێت. پێویسته حكومه‌تی عیراقیش به‌ئه‌ركی دهستووریو یاسایی خۆی ههڵبسێتو هه‌وڵه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووری عیراق چالاك بكرێنه‌وه‌و ره‌وشی ناله‌باری نه‌گونجاو له‌گه‌ڵ ویستی دیموكراسی‌و ده‌ستووری عیراقی دوای دیكتاتۆری به‌عس، چاك بكرێت.
به‌هۆی ململانێی ده‌وڵه‌تانی زلهێزه‌وه، هه‌لومه‌رجێكی نوێ له‌ناوچه‌كه‌دا هاتۆته‌ئاراوه، كه به‌داخه‌وه هه‌ندێكجار ئاماژه‌ی فراوانبوونی گرژییه‌كان هه‌یه، یه‌كێتی؛ هه‌میشه جه‌ختیكردۆته‌وه، دانوستاندنو رێگاچاره‌ی سیاسی باشترین بژارده‌یه‌و ناوچه‌كه‌ش له‌ماڵوێرانی‌و كوشتار دوورده‌خاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌م هاوكێشهیهشدا مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ‌و به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كوردستان‌و یه‌كخستنی سیاسه‌تێكی كارای كوردستانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌باره‌ت به یه‌كێتی، خۆسازدانهوهو نوێبوونه‌وه‌یه‌كی ره‌وای عادیلانه‌ی ئۆرگانهكانو پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ژیرانه به‌شێوازی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان‌و كاروباری رێكخراوه‌یی، به‌جۆرێك، كه له‌ئاست گۆڕانكاری‌و پێویستییه‌كانی خه‌باتی ئه‌م قۆناغه‌و قوربانییه‌كانی یهكێتیو گه‌له‌كه‌ماندا بێت. گه‌له‌كه‌مان، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه یه‌كێتی-یه‌كی به‌هێزتر له‌مه‌یدانی خه‌باتدا ببینن، بۆیه گرێدانی كۆنگره‌یه‌ك پێویسته، كه تهباییو یه‌كڕیزیی یه‌كێتی پتهوتربكاتو به‌به‌رنامه‌و وزه‌ی نوێ یه‌كێتی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه چاره‌نووسسازه‌كانی داهاتوو و زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌لی كوردستان، باشتر ئاماده‌بكات.
-سڵاو له یادی یهكێتیو شۆڕشی نوێ.
-سڵاو له رۆحی پاكی رابه‌ری شۆڕشی نوێ‌و سه‌رۆكی مێژووییمان (مام جه‌لال)، سڵاو له شه‌هیده نه‌مره‌كانمان.
-سڵاو له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان‌و تێكۆشه‌ران‌و زیندانیانی سیاسی‌و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر.
-سڵاو له كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالكراوه‌كان.
-سڵاو له جه‌ماوه‌ری دڵسۆز‌و ده‌نگده‌رانی به‌ئه‌مه‌كی یه‌كێتی.
-سڵاو له گهنجانو ژنان‌و نه‌وه‌ی دواڕۆژی یهكێتیو گه‌لی كورد.
مه‌كته‌بی سیاسیی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
31/5/2019