ئەحمەدی حاجی ڕەشید
ئەو بڕگەی یاسای ئیدارەی مالی کە زیان بە حکومەتی هەرێم دەگەیەنێت
المادة_۱_
ثامنا_ موازنة الاقليم او موازنة المحافظة : جداول تقدير وتخمين نفقات وايرادات الاقليم والمحافظة غير المنتظمة في إقليم ويتم المصادقة عليها من برلمان الاقليم ومجلس المحافظة وتوحد ضمن الموازنة العامة الاتحادية بعد مناقشتها وإقرارها من وزارتي المالية والتخطيط الاتحاديتين كل حسب اختصاصه.
ئەوە مادەی یەکی یاسای ئیدارەی مالی بڕگەی هەشتەمە کە لەم چەند ڕۆژەی رابوردودا هەموار کرا.
ئەگەر بە وردی سەیری بکەین گرفت بۆ هەرێم دروست دەکات و ئەستە مە هەرێم بتوانێت بەم شێوەیە مامەڵە لە گەڵ ئەم یاسایەدا بکات بەتایبەت ئەمە یاسایەکی ئیتیحادیە و بوجەی گشتی عێراق بەم یاسایە دادەنرێت و هەرێمیش لەوێدا مولەزەمە پیەوەی کە بوجەی هەرێم بەشێکە لەبوجەی حکومەتی فیدراڵ.
پێناسەکە باس لە بوجەکە دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
بوجەی هەرێم یان بوجەی پارێزگا : خشتەکانی خەمڵێنراو ئەندازە بۆ کێشراوی خەرجیەکان و داهاتەکانی هەرێم و ئەو پارێزگانەن کەلە هەرێمدا ڕێک نەخراون و لە پەرلەمانی هەرێم وتەصدیق دەکرێت و لە ئەنجومەنی پاریزگاکانیشدا و یەکدەخرێن لە بوجەی گشتی ئیتیحادیدا دوای تاوتوێکردن و رەزامەندی دەربڕینی وەزارەتەکانی دارایی و پلان دانانی ئیتیحادیەوە هەرکامیان بە پێی تایبەتمەندی خۆیان .
کەواتە دەبێت هەرێم بوجەی خۆی بخەمڵێنێت و پاشان لە پەرلەمانی هەرێم موصادەقەی بکات و بینێرێت بۆ وەزارەتی دارایی و پلاندانانی حکومەتی ئیتیحادی بۆ ئەوەی یەک بخرێت لەگەڵ بوجەی گشتی ئیتیحادیدا.
ئەمکارەش زەحمەتە هەرێم بتوانێت جێ بەجێی بکات لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
۱_ هەرێم لەدانانی بوجەدا سەرکەوتوو نەبوە بە بەڵگەی ئەوەی ساڵەکانی (۲٠۱۳،۲٠۱٤،۲٠۱٥،۲٠۱٦،۲٠۱۷،۲٠۱۸،۲٠۱۹) یاسای بوجەی دانەناوە،خۆ ئەگەر پاساو بەهانەی هەرێم ئەوە بێت کە حکومەتی عێراق بوجەی نەناردوە ئەوا هەرێم بۆ خۆی خەرجی و داهاتیشی هەبوە دەبوایە یاسای بوجەی هەبوایە و هە دینارێک لە دەرەوەی یاسای بوجە سەرف کرابێت یان وەرگیرابیت بە سەرپێچی ئیداری و مالی هەژمار دەکرێت.
۲_ بوجەی هەرێم بەشێکە لە بوجەی ئیتیحاد تا خەمڵاندن نەکرێت بۆ پشکی هەرێم ناتوانرێت بوجە گشتی (مەبەستمە دەڵێم گشتی) هەرێم دابنرێت .
۳_ کاتێک پیناسەکە دەڵێت لە پەرلەمان تصدیق بکرێت کەواتە دەبێت بەیاسا دوایی هەڵوەشاندنەوەی یاسای هەرێم ئاسان نیە و نەگونجاویشە چونکە ئەگەر یاسایەکی هەرێم لەگەڵ یاسایەکی ئیتیحادیدا تیک گیران دەستوری عێراق پارسەنگی یاسای هەریمەکان دەکاتەوە بەسەر یاساکانی ئیتیحاددا.
٤_ کەدەڵێت لەلایەن وەزارەتی دارایی و پلامدانانەوە تاوتوی دەکرێت ئەوە علویەت دەنوێنیت و لە دەستوریشدا هیچ وەزارەتیکی ئیتیحادی علویەتی نیە بەسەر وەزارەتەکانی هەرێمدا.
ئەم فەقەرەیە چارەسەرکردنی زۆر ئاسان دەبوو ئەگەر وشەی پەرلەمانی هەرێم بگۆردرایە بە حکومەتی هەرێم یان وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێم چونکە هاوشێوەی وەزارەتەکانی هەرێم وەزارەتی حکومەتی ئیتیحادی هەیە.
ئەم بابەتە زۆر مناقشە کرا بەداخەوە گوێ نەگیرا لێم.