قادری حاجی عەلی لە نوێترین لێدوانیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر بزوتنەوەی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 441 جار بینراوە

ستاندەر

قادری حاجی عەلی دوای بێدەنگبونێکی زۆر لە نوێترین لێدوانیدا ڕایدەگەیەنێت،من لەمڕۆدا وەك سیاسییەكی سەربەخۆ دەژیم‌و سەر بەهیچ ئۆرگانێكی حیزبی نیم،ئەو سەرکردەییەی پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر گۆڕان دەڵێت،نائاساییە بانگەشەی دامەزراندنی سیستمی دیموكراسی پەرلەمانی بكەیت، كەچی دەنگ بۆ سیستمێكی سەرۆكایەتی بدەیت، بانگەشەی بەدامەزراوەیی كردنی دەوڵەت بكەیت، بەڵام لەناو ماڵەكەی خۆتدا بەهایەك بۆ دامەزراوەكانت نەهێڵیتەوە‌و لەدەرەوەی ئەوان بازنەی بڕیاری سیاسی دروست بكەیت.

نائاساییە، كە ئەزموونێكی زۆر تاڵ‌و تفتت لەكابینەی پێشوودا لەگەڵ هەمان حیزبدا هەبێت‌و بەناشرینترین شێوە لەحكومەت‌و پەرلەمان وەدەری نابیت، بەڵام خاوەن ماڵێتیان قبوڵ بكەیت، ڕێكخەرە گشتییەكەت بە تۆمەتی تیرۆر تا ئێستا لەدادگا داوا كراو بێت، تۆش بچیتەوە سەر هەمان دام‌و دەزگای ئەو حكومەتە.

خەڵكەكەی خۆت سزای قورست بدات‌و دەنگت نەداتێ، بەڵام یەك كەس تەحەمولی ئەم شكستە نەكات‌و دەست لەكار نەكێشێتەوە، بەپێچەوانەوە دەنگە ڕەخنەییە ڕاستەقینەكان‌و ناڕازیەكانی خۆت سزا بدەیت.

نائاساییە، كە سوور بزانیت موجامەلە‌و پێدانی پۆست زیاد لەقەبارەو ئیستیحقاقی خۆت جۆرێكە لە بەرتیلی سیاسی بۆ پێ خزاندن، بەڵام بچیتە ژێر باری داواكاریە قەبەكانی دەسەڵاتەوە،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.