ستاندەر
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو رۆژ پێش ئەوەی پەلامارەكانی كەركوك روو بدەن حكومەت نووسراوێكی لە دەزگا هەواڵگرییەكانەوە بەدەست گەیشتووە ،ئاڵا تاڵەبانی لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: دوو رۆژ پێش ئەوەی پەلامارەكانی كەركوك روو بدەن حكومەت نووسراوێكی لە دەزگا هەواڵگرییەكانەوە بەدەست گەیشتووە ، تێیدا ئاماژە بۆ جموجۆلێك كراوە بۆ بەئامانجگرتنی كەركوك لەڕێگای ئۆتۆمبیلی هەڵگری ژمارەی حكومی ناراست ، كە لە موسڵەوە بەئاراستەی هەولێر هاتوون و دواتر داخڵی ناو شاری كەركوك بوون ، تەنانەت نووسراوەكە شوێنی ئامانجەكانو ناوی هەندێك لە جێبەجێكارانی پلانەكەشی باس كردووە.
ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: بەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پەلامارەكەی نەگرتە ئەستۆ ، بەوەشی كە هاوكات بوو لەگەڵ دەستگیركردنی نەجمەدین كەریمی پاریزگاری پێشووی كەركوك و ناكۆكی و ململانێی ناوخۆیی لەسەر درووستكردنی حكومەتی هەرێم ئاماژەن بۆ ئەوەی پاڵنەری سیاسی لەپشت بابەتەكەوەن.