پارتی:بڕیارمان داوە گفتوگۆی جیددی لەگەڵ بەغدا بكەین بۆ چارەسەرکردنی كێشەكانی كەركووك

لەلایەن ستاندار Posted on 306 جار بینراوە

ستاندەر

دیاری حوسێن،جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك_ گەرمیانی پارتی بە ماڵپەری فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری داوە گفتوگۆی جیددی لەگەڵ بەغدا بكات، بۆ ئەوەی كێشەكانی كەركووك چارەسەر بكرێن، چونكە ناكرێت گرفتەكان بەو شێوەیە بەردەوام بن و دۆخەكە وا بە ئاڵۆزی بمێنێتەوە،

ئەو بەرپرسەی پارتی ووتیشی،رای پارتی نەگۆڕە و پێویستە دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و ھێزە سەربازییەكان لە ناوشار دەربكرێن و پارێزگارێكیش دەستنیشان بكرێت، كە كەسێك بێ بە دڵی پارتی و یەكێتی بێت، نەك كەسێك كە دەستی لە خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەردا هەبووبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.