بەرپرسێکی تری نەوەی نوێ دەستیلەکارکێشایەوە “کەسە دیارو خۆنەویست و بێ بەرژەوەندیەکانی جوڵانەوەکە ناچار بە وازهێنان كراون”

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ستاندەر

بەرپرسی زانکۆ و پەیمانگاکان لە نەوەی نوێ لە راگەیەنراوێکدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە نەوەی نوێ رادەگەیەنێت، لە روونکردنەوەکەیدا گمۆ محەمەد بەرپرسی زانکۆ و پەیمانگاکان لە نەوەی نوێ نوسیویەتی    کارکردنمان لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بریتیبوو لە: ڕوبەڕوبونەوەی نادادی وگه‌نده‌ڵى، تێکەڵاونه‌كردنی بزنس و سیاسەت و دروستکردنی هێزێک کە بە ڕوئیایەکی نوێوە کاربکات و ڕێز و شکۆ بۆ ئینسان و تاکی کورد بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە لە دوای پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژە بۆراستكردنه‌وه‌ى بارى لارى نه‌وه‌ى نوێ و دەرهێنانی جوڵانەوەکە لە دەستی تاکە کەسێک و بە دامەزراوەیی کردن و گفتوگۆی بەردەوام بۆ دووبارەنەکردنەوەی هەڵە و کەموکورتی هێزە سیاسیەکانی دیکە، نەک هەر هەنگاوێکی کرداری لەو بارەیەوە نەنرا، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ گومانەکان دەبوون بە یەقین و کەسە دیارو خۆنەویست و بێ بەرژەوەندیەکانی جوڵانەوەکە ناچار بە وازهێنان دەکران.

دەقی راگەیەنراوەکە بخوێنەوە:

بـــۆ/ ڕای گشتـــــــی
بـــۆ/ هاورێیانم لە نەوەی نوێ
بابەت/دەست لەکارکێشانەوە

وەک ئاگادارن لە ماوەی ڕابردوودا، بە تایبەت لە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرپرسیاریەتیم لە ئۆفیسی هەڵبژاردن و بەرپرسی زانکۆ و پەیمانگاکانی نەوەی نوێ وەرگرت، ئەخلاقی کارکردنم و ئەزمونی ڕێکخراوەیی و سیاسیم لە پێشوتردا، هانیدام بەوپەڕی خۆنەویستانە و بێ هیچ بەرژەوەندیەکی ئەوتۆ، کاربکەم و پابەندی بنەماو پرەنسیپەکانی جوڵانەوەکە بم. 
خەونی ئێمە لە ماوەی ٥ ساڵى کارکردنمان لە کۆمەڵگەی مەدەنی و دواتریش لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بریتیبوو لە: ڕوبەڕوبونەوەی نادادی وگه‌نده‌ڵى، تێکەڵاونه‌كردنی بزنس و سیاسەت و دروستکردنی هێزێک کە بە ڕوئیایەکی نوێوە کاربکات و ڕێز و شکۆ بۆ ئینسان و تاکی کورد بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە لە دوای پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژە بۆراستكردنه‌وه‌ى بارى لارى نه‌وه‌ى نوێ و دەرهێنانی جوڵانەوەکە لە دەستی تاکە کەسێک و بە دامەزراوەیی کردن و گفتوگۆی بەردەوام بۆ دووبارەنەکردنەوەی هەڵە و کەموکورتی هێزە سیاسیەکانی دیکە، نەک هەر هەنگاوێکی کرداری لەو بارەیەوە نەنرا، بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ گومانەکان دەبوون بە یەقین و کەسە دیارو خۆنەویست و بێ بەرژەوەندیەکانی جوڵانەوەکە ناچار بە وازهێنان دەکران.
بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنم:
دەست لەکارکێشانەوەم لە هەردوو بەرپرسیارێتیەکەم (ئۆفیسی هەڵبژاردن و بەرپرسی زانکۆ و پەیمانگاکان) و کۆی کارەکانی ترم لە جوڵانەوەکە راده‌گه‌يه‌نم و وەک چۆن پێشتر ئامادە نەبووم، بۆ لەمەودواش ئەخلاق و ويژدانم ڕێگەم پێنادا لە هێزێکدا کاربکەم کە دەست ببات بۆ ژیانی تایبەتی ئه‌ندامه‌كانى و حزبى سياسى بخاته‌گه‌ڕ له‌پێناو دروستكردنى مرۆڤى بێ ئيراده‌ و گرگن و گوێڕايه‌ڵ، هاوكات هه‌مان هەڵەی هێزە سیاسیەکانی دیکە خراپتر دووبارە بکاتەوە و بڕوای بەو پرەنسیپ و بەهایانە نەبێت کە پێویستە لەهەر هێزێکی مۆدێرن و چاکەخوازدا هه‌بێت.
داوای لێبوردنم لە هەموو ئەو دۆست و ئازیزانە هەیە کە له‌ماوه‌ى رابردودا به‌ هيوايه‌كه‌وه‌ له‌و جوڵانه‌وه‌يه‌دا بووين و چيتر به‌جێتانده‌هێڵم، بۆ لەمه‌ودوا، بوێرانەتر و سەربەخۆیانە له‌پێناو چاكه‌و به‌رژه‌وه‌ندى گشتيدا درێژە بە کارو چالاكيه‌ مه‌ده‌نيه‌كانم دەدەم و ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتوو بن.

گمۆ محمد
٣/٦/٢٠١٩

Image may contain: 1 person, smiling, beard, suit and indoor

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.