خەباتی شانازی یان پسوڵەی لێبوردنی ‌ھەڵە و تاوان؟

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ئارێز عەبدوڵڵا

کاتێک گەلی کوردستان لە نا ھەموارترین بارودۆخدا بوو شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەرانی ئەم وڵاتە بە گیانی خۆیان و پشتیوانی خەڵک چوونە مەیدان. ئەنجام دوای شەھیدبوون و برینداربوونی ھەزاران لەو تێکۆشەرانە وڵاتەکەمان ڕزگارکرد. ئەو مێژووە دوور و درێژ و پڕ لە سەروەریە مایەی شانازی ئێستا و نەوەکانی ئایندەشمانە، بەڵام بەداخەوە دەڵێم لە ماوەی ڕابردوودا نا دادپەروەری، بێسەروبەری و گەندەڵی گەیشتنە ئاستێک کە بە ھۆیانەوە زۆرکەس بە نوێژی نیوەڕۆ نەک ڕەخنە بگرن بەڵکو سوکایەتی بەو سەروەری و شانازیانەشەوە بکەن.

ھەموو ڕۆژ لە دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە کۆڕو کۆبوونەوەکان، لە پەیوەندیە نێوخۆیی و دەرەکیەکان سەری زمان و بنی زمانی دەستە بژێری دەسەڵات و سیاسی کوردستان ھەر خەبات و قوربانی دانی ڕابردووە، بەبێ ئەوەی سنورێک بۆ تاڵان کردن و گەندەڵی بە ھەموو جۆرەکانیەوە دابندرێ. من نامەوێ لێرەدا ناو بڵێم چونکە ناوەکان لای خەڵکیش ئاشکران و دەزانرێ زۆر لەوانەی ڕابدروویەکی باشیان ھەبووە ئێستا گەندەڵی تا بیناقاقایان ھاتووە.

ئێمە خەباتمان کرد تاکو وڵات ڕزگار و گەل ئازاد بکەین، نەک لە ترۆپکی دەسەڵاتیش تا بۆمان دەلوێ ھەر خەریکی گەندەڵی و چاوپۆشین لە گەندەڵی بین.

ئێمە خەباتمان کرد تا دادپەروەری جێگیر بکەین، نەک بە ئارەزووی خۆمان سامان و داھاتی گەل بخۆین و تەخشان و پەخشانی پێ بکەین.

ئێمە بۆ ئەوە خەباتمان نەکردووە تا پێشمەرگایەتی و زیندانی بوون و دەربەدەری وەک پسوولەی لێبووردن لە ھەموو تاوانێک و وەک پشتەوانە (حێانە) بۆ بەردەم دادگا و ویژانی خەڵک بەکار بھێنین!.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.