ستاندەر
ناوه‌ندێکی عێراقی بۆ شیكاریه سیاسیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه،هەواڵیکی ماڵپەری ستاندەر پشتڕاست دەکاتەوە لەسەر ڕێککەوتنی نهێنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم،به پێی راپۆرتێكی ناوه‌ندی عێراقی بۆ شیكاریه سیاسیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه (ICPAR)، به‌رپرسانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له تێگه‌یشتنی هاوبه‌شتیان بۆ دروست بووه تا به‌رێژایی ساڵی ٢٠١٩ رێگه بده‌ن هه‌رێمی كوردستان نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی خۆی بفرۆشێت و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی لێبداته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌ی به پێی یاسای بودجه‌ی عێراقی بۆی دیاری كراوه راده‌ستی به‌غدای بكات. له كۆتایی ئه‌مساڵیشدا هه‌ردوو حكومه‌ت رێكه‌وتنێكی نوێ ئه‌نجام بده‌ن له‌سه‌ر كۆی ناكۆكیه نه‌وتی و داراییه‌كانیان،راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن رێبین فه‌تاح یه‌كێك له توێژه‌رانی (ICPAR)ه‌وه ئاماده‌كراوه به پشت به‌ستن به داتاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای دیلیۆت ئه‌وه‌شی رۆنكردۆته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا زیاتر له ٦ ملیار دۆلار قه‌رزی داوه‌ته‌وه له‌كۆی گشتی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانی كه به ٢٠ ملیار دۆلار هه‌ژمارده‌كرا له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٨‌دا، به‌ڵام پێ ناچێت هه‌رێم بتوانێت به‌م خێراییه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی به ره‌چاوكردنی ئه‌و فشاره سیاسیانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا دروست بووه له سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر قبوڵ نه‌كات هه‌رێم به‌شه بودجه‌ی خۆی وه‌ربگرێت و ئاماده‌ش نه‌بێت ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆی دیاریكراوه به پێی یاسای بودجه راده‌ستی كۆمپانیای فرۆشتنی نه‌وتی عێراقی (SOMO)ی بكات.
لینکی هەواڵکەی ستاندەر
http://skurd.net/2019/05/12/%DA%95%DB%8E%DA%A9%DA%A9%DB%95%D9%88%D8%AA%D9%86%DB%8E%DA%A9%DB%8C-%D9%86%D9%87%DB%8E%D9%86%DB%8C-%D9%86%DB%8E%D9%88%D8%A7%D9%86-%D8%B9%D8%A7%D8%AF%D9%84-%D8%B9%D8%A8%D8%AF%D8%A7%D9%84%D9%85%DB%95/