پشتیوان جەمال
بەرپرسیاریەتی هاوبەش:
لەدوای ۲۰۰۳ وە پڕۆسەی ئازادکردنی عێڕاق،کەهەریەک لەیەکێتی وپارتی بەشداربوون لەچونە ناوکەرکوک بەبۆنەی بەشداری کردن لەئازادی کردنی ، هەردولایان بە یارمەتی هێزە کانی ئەمریکا ئاسان توانیان بچنە ناو کەرکوکەوە ، بەڵام بەبێ هیچ بەرنامە و پلانێکی بەکوردستانی کردنەوەی ئەم پارێزگایە ، بەڵکو بە هەمان ئە و ئایدۆڵۆجیا و میتۆدەی کە لە هەولێرو سلێمانی پەیڕە و دەکرا کەرکوکیشیان خستە ئەم دوو بەرە یەوە ، هە مان ئەم کۆنە قینە دا نەماڵراوەی نێوانیان بەرۆکی ئەوانیشی گرت ، هەر لە دروستکردنی دوو ئاسایش ، دوو پۆلیس ، مەڵبە ند و لق ، بەم جۆرە کوردیان لەم شارە دا کرد بە دوو بەشەوە و لەدژی یەکتر بە کاریان هێنانەوە ، لەکاتێدامەسەلەی کەرکوک کە هێشتان بەهیچ لایەک دانە کەوتووە کە کوردستانیە یان نا ! لە کاتێکدا بە تورکمان و عەرە بو.. هتد، دژی کوردن قەت نەدەبوو یە کێتی و پارتی هەمان بەرنامەی هەرێم لەم شارە داپەیڕەو بکەن ، چونکە هەستیاری کەرکوک بەرگەی ئەم دۆخەی نەدەگرت ، لەلایە ک خەڵکەکەی ماندو بون بەدەست ڕژێمی بەعسی پێشو ، لەلایەکی تر پێویستبوو کورد لەکەرکوک کار لەسەر یەک بون و یەک بڕیاریان بکرێت لە بەرامبەرنەیارانی کورد ، بەڵام بەداخەوە کار لەسەر هەستی نەتەوایەتی و بەکورد بونی ئەم شارەو یەک قەراری نەکرا، هێندەی لەخەمی زیاتکردنی نفوزو پشک حزب دابوون ، ئەوەندە لە خەمی خاکی تەعریب کراو بەتایبەت زەویە کشتوکاڵییەکانی دانە بوون، کەبەپێی” یاسا”حیزبی بەعس خەڵکی عەرەبی هێناوەتە ئەم شوێنانە بەقەرەبووی کەم و لەژێر زوڵم و زۆردا کوردەکان زەویەکانیان جێ هێشتووە کراوە بەناوی عەرەبەکانەوە ، لەدوای پڕۆسەوە خەڵکی کورد بەبێ هەڵوەشانەوەی تاپۆ زۆرە ملێکان چونەوە سەرزەوییەکان و عەرەبەکانیش لەترسان وهەندێکیان بەفرۆشتن زەویەکانیان تەسلیمی کوردەکان کردەوە ، هیچ کام لەم حیزبانە و سەرکردایەتی کوردلە خەمی ئەم پرسەدانەبوون ، لەڕێگای نوێنەرەکانیان لەپەرلەمانی عێڕاق، لەڕێگای پەیوندیە کانیان لەئاستی سەرکردایەتی ئەم یاسایەی حیزبی بەعس هەڵ بوەشێننەوە کەکاتی خۆی، بە یاسەیەکی زۆرەمڵێ خاکی کورد کراوەتە ناوی ئەم عەرەبانەوە ، ئەم کێشە مایەوە بەمادەی”۱٤۰” سپێردرا،خوا عەوێزەمان بۆبکاتەوە.
بەرپرسیاریەتی نەجەمەدین کەریم:
دوای ئەوەی لە ۲۰۰٥ هەڵبژاردنکرا بۆئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نەجەمەدین کەریم بوو بەپارێزگای کەرکوک دۆخی کەرکوک هێندەی تر شێواو پشتگوێ خرا ، پارێزار لە جێگای ئەوەی کار بۆ ئیدارەی ئەم پارێزگایە بکات و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی یاسا ی تەعریب بدات لەبەغداد کەچی پشتی لە حیزبەکەی خۆشی کرد ، تابێنە قاقای خۆی گەندەڵی کرد ، بەپێی ئەوبەڵگەنامانەی کەدراون بەدەستەی نەزاهەی عێراقی و لەکاتی ئێستادا لەسەرئەم تاوانانە دەست بەسەرەلە لە وڵاتی لوبنان ، پارتی کەزانی نفوزی لەم شارەدا زۆرکەمەو لە ئاستی تەماعی ئەودانییە ئدی تەنها لەخەمی وەرگرتنی سامانی ئەوپارێزگایەدابوو ، بۆیە توانی ژێربەژێر نەجمەدین کریم هەڵ بخلیسکێنێ و بیکات بەتابوری پێنجەم لەناوحیزبەکەی خۆی ، هەر لەتەسلیم کردنی هەردوو خاڵە نەوتیەکانی “هاڤانا و بای حەسەن” بەپارتی دەستی پێکرد ، کە لە دۆخێکی تەموو موژاویدا هێزێکی عەسکەری پاسەوانی نەوتی پارتی دەستیان بەسەرئەم دووخاڵە نەوتییە داگرت ، ئەمەش بەبێ ڕەزامەندی پارێزگارناکرێت ، ئەم ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی نێوانی نەجمەدین کەرم / پارتی و یەکێتی تێک بچێت ، ململانێکنان قوڵ ببێتەوە ، بێئاگا لەوەی کەرکوک بەچی قۆناغێکی مەترسیدا تێدەپەڕێت .
بەرپرسیاریەتی ڕیفراندۆم:
ئەوڕیفراندۆمەی کە هەموو دونیاهاواریکرد کەنەکرێت ، بەڵام مەسعودبەرزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ هیچ گوێدان بە دەوڵەتە ئیقلیمی و نێوخۆیەکان ، وە حساب کردن بۆدۆخی سیاسی و ئابوری ناخۆی هەرێمی کوردستان ، بانگەشەی بۆکردو ڕایگەیاند ، دوای ململانێیەکی زۆر لە نێوان یەکێتی و پارتی بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم لەکەرکوک نەکرێت ، بەڵام دواجار پارتی ڕەزامندی پارێزگاری وەرگرت و ئاشوبی ڕیفراندۆمەکە بەرۆکی کەرکوک و ناوچەکێشە لەسەرەکانی گرتەوەو بووە هۆی لەدەستدانی ٪٥۱ ی خاکی هەرێم ، لێرەوە خەڵکی بەش مەینەتی کەرکوک باجی ئەم هەست نەکردن بە بەرپرسیاریەتی سەرکردایەتی کوردیان دا ، تاشارەکە بووە ژیلەمۆی ڕیفراندۆ م و کورد دەسەڵاتی تیادا نەما.
ئەوەی کەماوەتەوە دەکرێت بڵێین:
کێشەکە لەنێوان پارتی یەکێتی دا قوڵ بۆتەوە لەسەردانانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەم شارە لەپشکی یەکێتی ، بەڵام پارتی ئامادەنیە ئەندامەکانی بباتەوەئەم شارە و لەگەڵ یەکێتی دا بەڕێککەوتن پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت ، هۆکاری ئەمەش ڕونە پارتی لەدوای ۱٦ی ئۆکتۆبەرە وە ئەم شارە بەداگیر کراو دەزانێت لەلایەن حەشدی شەعبیەوە ، لەکاتێدا موسڵ هەمان پێو دانگەی هیە کەچی هیچ کێشەیەکیان نەبوو بەشداریان کرد لەدانانی پارێزگاردا ، کەچی بۆکەرکوک ئامادەنین بەشداری لەدانی پارێزگار بکەن ، هۆکاری ئەمەش کەمی نفوزی ئەم حیزبەیەو دەیەوێت کەسێکی نزیک لەپارتی دابنرێت تالە ژێر ئیتاعەی ئەواندابێت ، یەکێتیش بە مەڕازی نیە و تا کار گەیشتۆتە پەک خستنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەسەر هەلبژاردنی پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک ، لەکاتێکدا دەغڵ و دانی جوتیاران لەسنوری ئەم پارێزگایە دەسوتێندرێت و لەسەرماڵەکانی خۆیان وەدەردەنرێن ، شەهیدو بریندار دەکرێن ، تەقینەوە لەشارەکەدەکرێت ، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تەنها بەنوسینی چەن دێرێک لەبەیان نامە یەکدا هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت ، ئەوەی لێرەدا جێگای پرسیارە ئایە کێشەی ئەم ناوچە دابڕێندراوانە بەدانانی پارێزگارێکی کورد چارەسەردەبێت ؟ لانی کەم ئەگەر ناو کەرکوکیش کەمێ لەنگەربگرێ کێشەی زەوی جوتیارەکان چی بەسردێت؟ ئاخر ئەم عەرەبانە هەموی پشتگیری یاساییان پێیە کەخودانی ئەم زەوییانەن ئایە پارێزگارێکی کوردچی پێدەکرێت؟