ستاندەر
بۆ بەشدارى كردنى لايەن وكةسايەتيەكان لە مەراسيمى دەست بەكاربوونى سەرۆكی هەریم ،پارتی دیموکرات و نێچیرڤان بارزانی بەكارتی فەرمی وبە تەلەفۆن لەسەر خەتن ،دوای ئەوەی وەفدیكی فەرمی پارتی(ووشیارزیباری و فوئادحسین)بە نوێنەرایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی چوونە لای سەرۆك كۆمار بۆ ئەو داوەتە نیچیرڤان بارزانی خۆشی داوای لیكرد بۆ بەشداری كردن و یەكەم ووتەش بەو بدریت ، بەلام تائیستا ئەو بڕیارە نەدراوە ئاخۆ بەشداری دەكات یان نا ، لەلایەكی تر (پەیسەر پریس) هەوالیكی بلاو كردەوە تیایدا هاتبوو ،(سەرۆک کۆماری عێراق بە مەرج کۆبونەوە لەگەڵ بارزانی بەشداری مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم دەکات، بەلام سەرچاوەیەكی نزیك لەسەرۆكایەتی كۆمار ڕەتی كردەوە سەرۆک کۆمار داوای کۆبونەوەی کردبێت لەگەڵ بارزانی.