ڕاوژێکارێکی سەرۆک کۆمار:مەترسی بڕینی موچە دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هەیە

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

ڕاوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرایدەکات بەهۆی نەناردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیڵ نەوتی ڕۆژانەی هەرێم بۆ کۆمپانیای سۆمۆ ‌هەڕەشەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دەستلەکارکێشانەوەی عادڵ عبدالمەهدی هەیە،هاوژین عومەر ،ڕاوێژکاری  سەرۆک کۆمار ڕایدەگەیەنێت،ەڵمەتێکی سیاسی و میدیایی توند دژی دکتۆر عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستی پێکردووە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی بڕیاری دا جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراق ببڕێت، تا ئەو ئاستەی ناوبراو بە پیاوێکی پیسکە و چرووک لەقەڵەم دەدرێت،ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک کۆمار دەشڵیت، فاکتەری سەرەکیی ئەو هەڵمەتە سیاسی و میدیاییە، بڕینی جەژنانەی فەرمانبەرانی عێراق نییە بە تەنها، بەڵکو لە بنەڕەتدا پەیوەندیی بە بێهەڵوێستیی سەرۆک وەزیرانەوە هەیە لە بەرانبەر نەناردنی داهاتی (٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوتەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانەوە، کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون و لە یاسای بودجەی ئەمساڵی ٢٠١٩ ئیدراج کراوە.. ئەوان پێیان وایە “ناکرێت جەژنانەی فەرمانبەرانی خۆت ببڕیت، بەڵام مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ هیچ بەرانبەرێک بنێریت”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.