لە پرۆسەی سوێن خواردنی سەرۆکی ھەرێم چی رو ئەدات ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە

كمال محمد

وەک ئاشکرایە لە روژی دەی ئەم مانگە واتە دوشەمە پرۆسەی سوێند خواردنی سەرۆکی ھەرێم ئەبێت ،سەرۆکێک کە دیار نییە ئایا دەسەڵاتەکەی ھەمو قەڵەمڕەوێتی ھەرێم ئەگرێتەوە یان نا بەو پێیەی جوگرافیای ھەرێمەکە ئەوەمان بۆ دروست ئەکات ،لێ ھۆکاری ئەمەش ئەو دابەشبونە جوگرافیایەیە کە ھەرێمەکەی بەسەر دو زۆندا دابەش کردوە کەھەریەک لەم زۆنانە حیزبێکی سیاسی تیایدا باڵادەستە ،

ھێزەکانی دەرەوەی پارتی ھەرچەند کەمینەش بن لەچاو پارتی بەڵام ئەمە بۆ ھێزێکی وەکو یەکێتی ئەستەمە بە بخرێتە لیستی کەمینەکانەوە ،بەھۆی ئەو واقیعەی کە لە ئارادایە لە روی دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی و جوگرافی و ئابوری و تەنانەت ھەرێمیشەوە ،بۆیە کێشەکانی پارتی یەکێتی زیاتر لەروی دابەشکردنی پێگەی دەسەڵاتیانەوەیە نەوەک ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی ،ھەر ئەمەشە وایکردوە کە پارتی نەتوانێت بە ئاسانی ھێزێکی وەک یەکێتی پشتگوێ بخات و باشیش لەوە تێگەشتوە کە کارێکی وەھا ئەستەمە بۆی بچێتە سەر ،بۆیە لەسەرەتای گفتوگۆکان بۆ پێکھێنانی حکومەت بەرونی کێشەکانی نێوانیان بەدەرکەوت کاتێک یەکێتی ھەرسێ پاکێجی ھەرێم و کەرکوک و بەغدادی بۆ لێکگەشتن و رێککەوتن کردبو بە مەرج لەگەڵ پارتیدا ،ئەمەش بۆ پارتی تاڕادەیەکی زۆر قورس بوو بەھۆی کێشەو ململانێکانی لەگەڵ یەکێتی چ لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق چ لە ھەڵبژاردن و دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو شارە و ئاسایکردنەوە دۆخەکەی کە ھەریەک لەمانە روداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر ئەخەنە ئەستۆی ئەوی دیکەیان ،بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەکەی پەرلەمان بۆ ھەلبژاردنی سەرۆکی ھەرێم نەیتوانی رێگا لە پێش کێشەکانی پارتی و یەکێتی بکاتەوەو سەرەنجام یەکێتی بایکۆتی پرۆسەکەی کرد ،بەم جۆرە سەرۆکی داھاتو نەیتوانی زۆرترین دەنگی ھەمو لایەنەکان بەدەست بھێنێت وەک ئەوەی نێچیرڤان بارزانی و پارتەکەی پێشبینییان بۆ ئەکرد ،بۆیە ئەگەر بڵێم ململانێ و تێنەپەڕاندنی دەنگەکانی بارزانی گەورە ھۆکارێک بوبێ بۆ نەگەشتنی ئەنجام لەگەڵ یەکێتی لەلایەن پارتییەوە بۆ ئەوەی بارزانی برازا توانای تێپەڕاندنی بارزانی گەورەی نەبێت بۆیە شیمانەی ئەم ئەگەرەش بۆ خۆی کەم نییە ،

لەمە بەدواوە پارتی ناتوانێت لەسەر سیاسەتی بەکارھێنانی یەکێتی بۆ بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆی بەردەوام بێت ،ئەمە تاڵە بۆ پارتی بەڵام راستییەکە و بەرلە ھەمو شتێک پێویستە ئامادەکاری بۆ لەناو چونی ئەو تاڵاوییە بکات و ئاھەنگی ھاوسەنگانەی خۆیان لە پرۆسە سوێن خواردنی ھەرێم بکەن چ وەکو دوھێزی خاوەن دەسەڵاتی قەڵەمڕەوێتی چ وەکو گەڕانەوەی ھێز و متمانە بۆ سەرۆکی داھاتو لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا بۆ ئەوەی ھێزی ئەنجامدانی دەسەڵاتەکەی لە ئاستێکی پێویستدا بێت و دامەزراوەکە لە ئاستێکی پەسەندکراوی ھەمو لایەنەکاندا بێت ،بۆ ئەوەی چیدیکە پرۆسەی سیاسی روبەروی پێکدادان و کێشمەکێشی زیاتر نەبێت ،

تا رێککەوتن فەراھەم نەبێت ئەستەمە بەشداریکردن ھەبێت !

یەک پارچەیی ھەرێمەکەو مانەوەی بەشێوەیەکی بەھێز بەندە بە تێگەیشتنی ئەو دو ھێزەوە بۆ ئێستاو بۆ داھاتوو ،بۆیە پێویستە رێگا لە پێش پێدراوی ماف و بەرکەوتەی سیاسی یەکدی بکەنەوە بە گوێرەی ئەوەی ھەریەکەیان ھەڵەو گرژییەکانیان بەلاوە بنێین و چیدیکە کێشەکانی نێوانیان نەیانکاتە کانگرێن و نەیانخاتە ناو دۆخێکی قەیراناوی درێژەپێدراو کە توناکاری چارەسەرکردنی کێشەکانیان نەبێت لە میانەی پلاتفۆرمێکی ھاوبەشەوە لەروی پەیوەندییەکانیان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک و ھەرێم و بەغداد ،بۆیە لەدەرەوەی ئەم رێکەوتنانە دەرفەت بە شیکارکردنی ئەو گڵوڵەیەی پەیوەندییەکانیان نادات کە لە ئارادایە ، بۆیەھەرچەندە درەنگیش بێت بەڵام پێویستە ھەردولا ھەڵوێستێکی بەرفراوان پێشبخەن وەک دو ھێز کە بەرپرسیارێتی باڵایان ھەیە ،بۆیە کاتێک ئەم دەرفەت و توانستانە بەکارناھێنن بەرامبەر بە مێژوو خۆیان لەژێر باری بەرپرسیارێتییەکی قورسدا دەھێڵنەوە ،

بەشداریکردنی سەرۆک کۆمار و دەرەتانێک بۆ چارەسەری :

بەشداری بەرھەم سالح لەپرۆسەی سوێندخواردنەکەدا بە سیفەتی سەرۆک کۆماری ، زیاتر گرنگییەکەی ئەوەیە کە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتییەسەرباری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ پارتی ،تەنانەت وەک دەرەتانێکیش ئەتوانێ لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتیدا بە ئامانجی بەلاوەنانی کێشەکان لە ژێر چەترێکی بەرفراواندا ڕۆڵی خۆی ببینێت ،بۆ ئەوەی جیاوازی بۆچونەکانیان گەورەتر نەبێت و بتوانن تیۆری و کرداری ئەوەیان پێشبخەن کە ھەردوکیان تەنھا لە سەر بنەمای پەسەندکردنی یەکتری لەناو ئاشتییەکی بەپرەنسیبانە دەتوانن لەگەڵ یەکتردا ھەرێمەکە بپارێزن ،کۆی ئەم رێکەوتنانەش لە کاتێکدا ئەبێت کەرێکەوتن کرابێت بۆ ئەوەی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەکە ھاوسەنگی ھێز بگەرێنێتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.