سەرتیپ وەیسی
به‌شێكى زۆرى ئه‌و زانیارى و هه‌واڵانه‌ى له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى ڕابردوو، له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتیى بڵاوده‌كرێنه‌وه به ته‌واوى ڕاست نین، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته.
له ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا، مه‌سعود بارزانى ته‌له‌فۆنى بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ نه‌كردووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌باره‌ى پرسى كه‌ركوك به ته‌له‌فۆن قسه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى كردووه‌و بارزانیش ئاماژه‌ى بهوهكردوه، جارێكى دیكه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گفتووگۆ ناكات، یه‌كێتیى ده‌توانێت بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و نێچیرڤان بارزانى گفتووگۆبكات.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ى بارزانى بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ناڕوونه، چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ى بارزانى ئاماژه‌بووه بۆئه‌وه‌ى، كه ناوبراو له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ و مه‌كته‌بى سیاسى تووڕه‌یه و پێیوایه ئه‌وان له به‌ڵێنه‌كه‌یان له‌باره‌ى دانانى “فه‌ره‌یدوون عبدالقادر” بۆ پارێزگارى كه‌ركوك پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه.
به‌شێكى دیكه خوێندنه‌وه‌ى تر‌ى بۆده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك پێیانوایه: بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى مه‌سرور بارزانى له پۆسته‌كه‌ى سه‌ركه‌وتوو بێـت و كێشه‌ى نه‌یه‌ته پێشه‌وه، كێشه‌ى كه‌ركوكى خستۆته به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانى و مه‌كته‌ب سیاسى بۆ چاره‌سه‌ركردن، تاوه‌كو خۆى له‌م دۆخه ده‌رباز بكات، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا پێداگرى زۆرى له‌سه‌ر كردوه به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى پارێزگار.
شاندێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له دواى كۆبوونه‌وه‌یان له دوو ڕۆژى ڕابردوو، به په‌له له رێگه‌ى فڕۆكه‌وه هاتنه هه‌ولێر، به‌ڵام ماوه‌ى دوو ڕۆژه هیچ وه‌ڵامێكیان له لایه‌ن پارتیه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه‌و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، 7ى ئایار، چاوه‌ڕێده‌كه‌ن و له هه‌وڵێر ده‌مێننه‌وه.
تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك له پارتیه‌وه نییه، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك، پارتى قسه‌كردنى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته خسۆته دواى مه‌ڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم.
نێچیرڤان بارزانیش به‌هۆى سه‌رقاڵى به مه‌راسیمى سوێندخواردنهكهى و خۆ دوورگرتن له‌وه‌ى هیچ ڕێككه‌وتنێك به‌ر له ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى بكات، له ئێستادا هیچ ئاماده‌ییه‌كى نیشان نه‌داوه بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى.
به‌رهه‌م ساڵحیش وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى عێراق، داواى مه‌ڕاسیمێكى شایسته‌ى پێشوازى كردووه‌و پارتیش ڕازیبووه، تاوه‌كو ئێستاش بڕیار ئه‌وه‌یه ناوبراو به‌شداربێت له مه‌ڕاسیمى سوێندخواردنى نێچیرڤان بارزانى.
به‌رهه‌م ساڵح و نزیكه‌كانى بۆ خۆده‌ربازكردن له ئیحراجبوونیان له كاتى به‌شداریكردن مهرٍاسیمى سوێندخواردن، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ده‌ره‌چه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى شكلى له‌نێوان پارتى و یه‌كێتیى به‌ر له ڕۆژى دووشه‌ممه، ئه‌م هه‌وڵه‌ش بۆئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح به‌شداربێت و هێرشى میدیایى نه‌كرێته سه‌رو ئیحراج نه‌بێت.
بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو چاوه‌ڕێكردنى پارتیه له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوك، هه‌رچه‌نده به فه‌رمى هه‌موویان بانگهێشتكراون.
مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نییه هیچ كه‌سێكى یه‌كێتیى به‌بێ پرس به‌شدارى ئه‌و مه‌ڕاسیمه بكات، چونكه ئه‌وكات ده‌بێته نوێنه‌رى یه‌كێتیى، ئه‌گه‌ر له‌و حاڵه‌ته‌ش كه‌سێك بیه‌وێ به‌شداربێت، بڕیارى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌وه‌یه، كه فراكسیۆنى یه‌كێتیش له په‌رله‌مان به‌شداریبكات.
فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مان هیچ بڕیارێكیان بۆ به‌شداریكردن نه‌داوه، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ڕۆژێك به‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه مه‌كته‌بى سیاسى بڕیارنه‌دات، ئه‌وكات خۆیان بڕیارده‌ن.
كه‌واته… تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوو ڕۆژى داهاتووى پارتى و یه‌كێتیى و پرسى رێككه‌وتن له‌سه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك له ئارادا نییه، ئه‌و ناوانه‌ى باسیشدهكرێن ته‌نها له چوارچێوه‌ى گفتووگۆ نێوخۆییه‌كان و قسه‌و باسى شه‌خسی و هه‌واڵى میدیاین.