سەرۆکاتی ھەرێم ، یان دەزگای بارزانیەکان…؟

لەلایەن ستاندار Posted on 233 جار بینراوە

ڕێبەر حەسەن

بیرکردنەوە و تێڕوانینی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێم ، ڕەھەندێکی مێژووی ھەیە ، بارزانیەکان ئەو پۆستە وەک ئیستحقاقی مێژویی و میراتی مەلا مستەفا دەبینن و ئامادەنین لە ھیچ بارودۆخێکدا سازشی لەسەر بکەن ، ھەروەھا پۆستی سەرۆکی ھەرێم بۆ ناوخۆی پارتی رەحمەتێکی زۆرە و نەیھێشتوە توشی بەریەککەوتن ببن لەسەر دەسەڵات و حکومڕانی ، دوای بونی نێچیرەڤان بارزانی بەسەرۆکی ھەرێم ، ململانێکان دەچێتە قۆناغێکیترەوە بەوەی ئامۆزاکەشی دەبێتە خاوەنی کورسی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم ، بەرمەبنای ئەم دوو جەمسەرە بە دوو باڵاترین کورسی ھەرێمی کوردستانی عێراق ، ڕۆڵ و کاریگەری بارزانی باوک لاوازدەبێت و ھێواش ھێواش دوردەکەوێتەوە لەو ڕۆڵا زۆری لەڕابردوودا دەیگێڕا ، چونکە ململانێی نێوان دوو ئامۆزاکە لەناوخۆی حیزبەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر و لە دوو دەزگای وەک سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتدا خۆی دەبینێتەوە ، پاش بەربژێرکردنی نێچیرەڤان بارزانی وەک کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم و ھەڵبژاردنی لەناو پەرلەمانەوە ، دەنگۆی ئەوە دروستبوو کە ئەمە لێدانە لە نێچیرەڤان بارزانی و بۆ پەراوێزخستنێتی لە قەراراتی سیاسی ، بەڵام ھەر زوو ناوبراو توانی لۆبیەکی گەورە لە ڕێگەی میدیاو سۆشیال میدیاوە دروستبکات و خۆشی لەڕێگەی حیزبەوە بەمەرجی ھەموو دەسەڵاتەکانی پێشوی سەرۆکایەتی ھەرێم و لێ نەپرسینەوە لەپەرلەمانەوە گەمەی پەراوێزخستنی کۆتایی پێبێنێت ،چونکە ئەم بابەتە پەیوەستبوو بە داھاتوی سیاسیەوە بۆیە توانی بەو مەرجانە زامنی ئایندەی سیاسی خۆی تاکو ۱۲ ساڵی داھاتوو بکات لە پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێمدا ،

وەک پیشەی ھەمیشەییان ، ھێزە سیاسیەکانی دەرەوەی پارتی ، تەنھا ڕۆڵی تەماشاکەرێکی گوێڕایەڵ دەبینن لە کۆی ئەو ڕووداوە سیاسیانەی لە ھەرێمدا روودەدەن ، ھۆکاری ئەم پاشکۆیەتێی ھێزەکانی دەرەوەی پارتی تەنھا پەیوەستە بە پاراستنی بەرژەوەندێکانیانەوە ، ھەرەوەھا یەکێتیش کە خاوەنی ھێز و نفوز و شوێنە ھەمیشە ڕۆڵی پاشکۆیەتی ئەو ڕووداوە سیاسیانە دەبینێت کە پارتی دەیانخولقێنێت ، بە ھۆکاری نەبونی مەرکەزی قەراردان لەسەر پرسە سیاسیەکان لەناو یەکێتیدا وایکردوە یەکھەڵوێست نەبن و ھەمیشە پێچەوانەی خواستی بنکەی جەماوەریەکەی سیاسەت بکات ، بەرژەوەندیە ئابوری و دارایەکانی بەرپرسانی یەکێتی ھۆکارێکیتری خراپی ھەڵوێستی یەکێتیە لە پرسەکاندا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.