نهینی تەقەكردن لەمەكۆی گؤڕان- دەستەكە ئاشكرا بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

بە پێیی سەرچاوەیەكی بە ئاگا ئەو تەقەكەرانەی پاسەوانیكی مەكۆی شەهید كرد هەمان ئەو تەقەكەرانەن كە پیشوو تر تەقەیان لەمەكۆ كردوە ، هەر ئەو سەرچاوەیە ناوی ئەو دەستەی نەهینا بەلام ووتی : هەر ئەوانی پیشوون وزانیاری وورمان هەیە چەند سەیارە بووینەو ئامیری مەفرەزەكە و تەقەكەرەكان و فەرمانەكەش دیارە لەكێ هاتوە ، لەبارەی وەلامی ئەو پرسیارەی ئاخۆ (ی ن ك)بەرپرسیارە ئەو سەرچاوەیە ووتی : جارێ زوە ئەوە دیاری بكەین چونكە لەجاری پیشووش بەشی زۆری سەركردایەتی یەكیتی ئاگادار نەبوون ، زیاتر ئەو دەستەن كە لەحزبیكی تر نزیكن ، ستاندەر ڕووی پرسیاری لە سەرچاوەیەكی بالای یەكیتی كرد و ووتی : ئەوكارە ناشرینانە خزمەتی هیچ لایەكمان ناكات هەمو جار لەكاتی نزیك بونەوەمان لە برادەرانی گؤڕان ئەو كارانە ڕوو دەدات ،بەهیچ جۆرێك یەكێتی نیە ، بەلام بەدووری نازانم هەندێ خەلكی ناو یەكێتی سەر بەحزبی تری كوردستان بن ئەو كارانە بكەن ، بەدلنیاییەوەش یەكیتی ئیدانەی ئەو جۆرە كردارانە دەكات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.