یەکێتی و پارتی لەسەر دانانی پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک پێکهاتن

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندر

دوای زیاتر لە دەیان کۆبونەوەی ئاشکرا و نهێنی و گفتوگۆی تەلەفۆنی ،دواجار یەکێتی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێککەوتوون ،هەرچەندە پێشتر مەکتەب سیاسی یەکێتی ناوی چەند کاندیدێکی پێشکەشی بەردەم مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات کرد،بەڵام بارزانی بەبیانوی ئەوەی ئەو کاندیدانەی یەکێتی دەستیان لە پشت ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر هەیە ڕەتیدەکردنەوە،بەپیی زانیارییەکان یەکێتی دوو کاندیدیتری وەکوو دواکاندید پێشکەشی بارزانی کردووە بۆ ئەوەی بە یەکێکیان ڕازیبێت ئەوانیش،(لیوا جەمال تاهیر) بەرێوەبەر پێشووی پۆلیسی پارێزگاری كەركوك و ( د. عومەر ئینجە) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی كەركوك،هەربەپێی زانیارییەکان بارزانی لە بەرامبەر یەکێک لەو دوو کاندیدەی یەکێتی نەرمینواندووە ڕازییە ببێتە پارێزگاری کەرکوک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.