ستاندەر
خەسرۆ گۆران،بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: “ئەمساڵ لەبەر چوار ھۆكار ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام نادرێ، كە بریتین لەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا ھەموار نەكراوەتەوە و یاسایەكە ئامادە نییە، تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە و ئەو كەسانەی ساڵی لەدایكبوونیان ٢٠٠٠ بووە، داخڵ كراون بۆ ھەڵبژاردنەكان و دەبێت ئەمانەش ئەپدەیت بكرێنەوە، كۆتا ھۆكاریش ئەوەیە كە لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران ئاڕاستەیەك ھەیە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەیەكی تر دوا بخرێت.”