وەزیرەکەی بارزانی لە بەغدا مەترسی لێسەندنەوەی متمانەی لەسەرە

لەلایەن ستاندار Posted on 206 جار بینراوە

ستاندەر

لەسەر داوای چەند پەرلەمانتارێكی شیعەیە،فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت، بۆ ئەوەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە لێپرسینەوەی لێبكرێت.داواكاری پەرلەمانتاران‌و لێپرسینەوە لەفوئاد حوسێن پەیوەندی بەرپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەیە، كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق دابین دەكرێت، كە بەپێی زانیارییەكان بەغدا شەش موچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام هەولێر چوار موچەی دابەشكردووە.پەرلەمانتاران لەسەر ئەو پرسە داوای روونكردنەوە لەوەزیری دارایی دەكەن‌و ئەگەر بێت‌و وەڵامەكانی وەك پێویست نەبێت، ئەوە ئەگەری ئەوەی هەیە متمانەی لێوەربگیرێنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.