پارتی:ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ئەنجام نادرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 173 جار بینراوە

ستاندەر

خەسرۆ گۆران،بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكان و ڕاپرسیی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند: “ئەمساڵ لەبەر چوار ھۆكار ھەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق ئەنجام نادرێ، كە بریتین لەوەی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق تا ئێستا ھەموار نەكراوەتەوە و یاسایەكە ئامادە نییە، تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە و ئەو كەسانەی ساڵی لەدایكبوونیان ٢٠٠٠ بووە، داخڵ كراون بۆ ھەڵبژاردنەكان و دەبێت ئەمانەش ئەپدەیت بكرێنەوە، كۆتا ھۆكاریش ئەوەیە كە لە نێو ئەنجوومەنی نوێنەران ئاڕاستەیەك ھەیە بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بۆ ماوەیەكی تر دوا بخرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.