دەڵێن دوور لەچاوی ڕاگەیاند عادل عبدالمھدی لەھەولێرە..!!

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

بەگوێرەی ھەندێ سەرچاوەی نزیک لەناو پارتی.. گوایە عادل عبدالمھدی ئەمرۆ ٦/١٣ گەیشتۆتە ھەولێر …
بەڵام ھۆکاری ڕانەگەیاندنی ئەم سەفەرەی سەرۆک وەزیران ڕەنگە پەیوەندی بەم مەلەفە ھەستیارانەوە بێ کە ئەمرۆ لەبەغدا ھەڕەشە لە پێگەی عادل عبدالمھدی دەکەن…

عادل عبدالمھدی سێ مەلەفیی سەبارەت بەناکۆکیەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبەردەستە دەبێت لەکۆتایی ئەم مانگە یەکلای بکاتەوە..

١- مەلەفی دادگای فیدرالی /
دادگا بۆ کار کردن و بڕیاردان لە مەلەفی نادەستوری ناردنە دەرەوەی نەوتی ھەرێم، تەنیا لەسەر ڕاپۆرت و سەرنجی سەرۆک وەزیرانی عیراق ڕاوەستاوە ، ھەردوو وەزارەتی دارایی ھەرێم و بەغدا وە ھەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و نەوتی عیراق، ھەروەھا ڕاپۆرت و سەرنجی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم گەیشتۆتە دادگاکە. ئێستا تەنیا سەرنج و ڕاپۆرتی سەرۆک وەزیرانی عیراق ماوە .. چونکە نیاز وایە ڕۆژی ٦/١٧ دادگای ناوبراو دانیشتنەکانی ، سەبارەت بەو دۆسیە دەست پێ بکاتەوە.. ئەگەر سەرۆک وەزیران ڕاپۆرت و سەرنجی خۆی نەنێرێ بۆ دادگا ئەوا ئەو دانیشتە دیسانەوە دوادەخرێ.. بەمەش لایەنە عیراقیەکان لەپەرلەمان ئۆباڵی کەمتەرخەمیەکە دەگەڕێننەوە بۆ عادل عبدالمھدی..

٢- مەلەفی دادگای ناکۆکیە نێودەوڵەتیەکانی پاریس کە بە ( ئای سی سی) ناسراوە..
ئەو سکاڵایەی عیراق لە نادەستووری فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لەلایەن تورکیا ، لەسەر تورکیا بەرزی کردۆتەوە و داوای ٢٦ ملیار دۆلار قەرەبووی لەتورکیا دەکات.. عادل عبدالمھدیش لەسەر داوای بارزانی رێوشوێنی دادگایەکەی لەسەر سکاڵایەکە ڕاگرتووە..

٣- مەلەفی سێیەم لێپرسینەوەی پەرلەمان لەوەزیری دارایی عیراق و حکومەتی عیراق..
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بەناردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.. ئامادەکاری بۆ لێپرسینەوە لەوەزیری دارایی عیراق فوئاد حوسێن دەکات..
بۆئەو مەبەستە لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای لەئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کردووە.. سەرجەم ئەو ڕێکەوتنانەی لەنێوان ھەرێم و ناوەند لەھەردوو سەردەمی عەبادی و عبدالمھدی کردووە ئاشکرا بکاو بیخاتە بەردەم پەرلەمان.. کە لەسەر چ بنەمایەک و ڕێکەوتنێک بودجە نێردراوە بۆ ھەرێم.. ھەروەھا داوای لە وەزارەتی دارایی کردووە .. ئەو بەشە مووچانەی نێردراون بۆ ھەرێم بەتەواوەتی نەدراوەتە فەرمانبەران، ئەگەر ھەرێم پابەند نەبێ کەمانگانە مووچەکان دابەش بکات، دەبێ لەمەودوا مووچە لایەن ناوەندوە لەڕێگای پارێزگاکان دابەشبکرێ.. ھەروەھا پەرلەمان داوای لە حکومەت و وەزیری دارایی کردووە.. دەبێت ھەرێم پابەند بکەن کە لیستی تەواوی فەرمانبەرانی ھەرێم بە ژمارەو پلەو پۆست بنێرن بۆ بەغدا، ئەوکات مووچە بنێردرێ..

ئەم سێ تەوەر و مەلەفە ئێستا لەپەرلەمان کاری لەسەر دەکرێ و بۆتە مایەی ھەرەشە لەسەر حکومەتەکەی عادل عبدالمھدی .. ئەگەر بێت و عبدالمھدی و وەزیری دارایی وەڵامی موقنیعیان نەبێ.. ڕەنگە ببێتە مایەی متمانە ستاندنەوە لەوەزیری دارایی.. دکتۆر ھەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمان سەرکردایەتی جولاندنی ئەو مەلەفانە دەکات.. ئەو دکتۆر ھەیسەمەی کە ھوشیار زێباری ناردەوە ماڵەوە..

ئەگەر بەم شێوەیەش نەھاتبێ.. ھەواڵەکان ئەوە دەخەنەروو کە عبدالمھدی بەنیازە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی ھەولێر بکات.. بەڵام لەجانتەکەی ئەم سێ مەلەفەی ھەڵگرتووە..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.