زانیاری لەسەر ناوەرۆکی سەردانی عادل عەبدولمەهدی بۆ هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 207 جار بینراوە

ستاندەر

\بریارە عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی حوکمەتی عێراق لەگەڵ نزیک بوونەوە لەهەنگاوەکانی کۆتای راگەیاندنی کابینەی نوێ ی حوکمەتی هەرێم، سەردانی هەولێر بکات. هۆکاری سەرەکی سەردانەکەشی پرسی رادەستکردنی نەوتە.

بەپێی راپۆرتێکی میدیایی “RT” ی روسی لەئێستا فشارێکی زۆری ناوەخۆی و اقلیمی لەسەر “عادل عبدولمەهدیە” بەمەبەستی فشارخستنەسەر بەرپرسانی هەرێم بۆ هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی سۆمۆوە.

لەدرێژەی راپۆرتە روسیەکەدا هاتووە نەوتی هەرێمی کوردستان لەبازارەکانی جیهاندا بەنرخێکی هەرزان ساغدەکرێتەوە، کەبۆهەربەرمیل نەوت، هەرێم ۲٥دۆلاری بۆدەمێنێتە، (ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی نەوت بۆهاوڵاتیانی کوردستا بە ۱۲٥دۆلارە بۆهەربەرمیلێک).

ئارتی روسی ئاماژەی بەسکاڵای حوکمەتی عێراقیش داوەلەسەر تورکیا، لەسکاڵاکەدا حوکمەتی عێراقی بەبیانوی بەنایاسایی کرینی نەوتی هەرێم لەلایەن تورکیاوە داوای ۲٦ ملیارد دۆلار قەرەبوو دەکات لەو وڵاتە، (بەپێی زانیارییەکانیش تورکیا لەئەگەری دۆراندنی لەبەرامبەر سکاڵاکەی حوکمەتی عێراقی بەرپرسانی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە کەدەبێت هەرێم ئەوبرە پارەیە بداتە بەغدا نەکە تورکیا)….

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.