پرساری میدیاکارێک پەڕلەمان بۆ وای لێهاتووە؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 287 جار بینراوە

هانا چۆمانی

پەرلەمان وەک گەورەترین دەستەڵات لەهەرێمی کوردستان، ناکرێت ببێتە شوێنێک بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی راگەیاندن و ئازادی رادەربڕین و رخنە، چونکە ئەو خۆی ئەو یاساییەی دەرکردوە کە رۆژنامەنوسان ئازادن و هەروەها لە کوردستانیش نابێت کەس لەسەر کاری رۆژنامەنوسی دەستگیربکرێت و ئازادی تاک و مافەکانی مرۆڤیش پارێزراوبن، جگە لەوە یاسای بەدەستهێنان مافی زانیاری دەرکردوە، کەچی کار بەو یاساییە وەک خۆی ناکرێت!.
ئەگەر لە وەزارەتێک یا فەرمانگەیەک کە لێرسراوی یەکەمی سەر بەهەر لایەنێک بێت ، ئەوا تارادەیەک راهاتووین کە ئەگەر رێگریکردنیش بکرێت، لەسەر حیزبەکە هەژمار دەکرێت، بەڵام ئەی ئەگەر لە پەرلەمانی کوردستان ئەوە رووبدات لەسەر کێ هەژمار دەکرێت؟! چونکە زۆرینە حیزبەکان لە پەرلەمانن و نوێنەر و فراکسیۆنیان هەیە.
لەسەردەمی بەڕێزان عەدنان موفتی و کەمال کەرکوکی و ئەرسەلان بایز و یوسف محمد و جەعفەر ئیمنیکی هاوکاری زۆری رۆژنامەنوسان کراوە سەرەڕای تێبینیەکان، بەڵام ئەم خولە جۆرێک جیاکاری و بەرتەسککردنەوەی کاری میدیایی هەیە لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرژوەندی چەند کەناڵێک و میدیاکرێکی دیاریکراو کە هیچ خولێک بەوجۆرە نەبووە بە شایەدی رۆژنامەنوسانیش ئەوە ئێستا گەشتوتە ئاستێکی خراپ.

رۆژنامەنوس و میدیا و کامێرامان هەیە لە پرسگەی یەکەمی پەرلەمان روماڵ و وێنەگرتن دەکات هەتا ژووری سەرۆک و جێگرەکان هیچ رێگریەک نیە، کەچی لەولاوە دەیان میدیاکاری تر داوادەکەن کە تەنیا بڕۆنە لای فراکسیۆنەکان، کەچی دەڵێن موافەقەی ئەمنی دەوێت و برۆن بیهێنن و کەچی هەر رێگەنادەن، بەجۆرێک ناتوانت تەنیا بەبێ مۆبایلیش بچیتە ناو پەرلەمان نەک بە کەل و پەلە رۆژنامەوانیەکانەوە .

لە دانیشتەکانی چەند مانگی رابردووی پەرلەمانی کوردستان ، دەبوو ئێمە لەدەرەوە چاوەروانی رەحمەتی پەرلەمانتارێک بکەین تا بێتەخوارە و لێدوانێک بدات کەچی میدیا و میدیاکار هەیە تا ئەوسەری پەرلەمان بەبێ وەستان دەڕوات کەس لێی ناپرسێت بۆ؟ئێمە نازانین پەرلەمان بۆ وای لێهاتووە؟ کە دەشپرسین بۆ دەڵێن موافەقەی هەیە.

ئێستا لەم خولەی پەرلەمان بەداخەوە ئەمنیەتێکی توند هەیە لە ناو پەرلەمان و هیچ کاتێک وەک ئێستا نەبووە وئەگەر دۆخەکە وا بەردەوام بێت لەپەرلەمانی کوردستان شتێک بوونی نابێ بەناوی ئازادی کاری میدیایی و مافی دەستکەوتنی زانیاری

وە باسی ئەوش ناکەم کە تا ئێستا رۆژنامەنوسان لەو دەزگا گەورەیە شوێنیکی شیاویان نیە بۆ دانیشتن و لێدوان وەرگرتن و چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانی، هاوشێوەی پەرلەمانەکانی تری وڵاتانی دەوروبەر و تەنانەت بەغداش.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.