بارەگای بارزانی و محمود سەنگاوی بەتوندی روبەروی یەکتر دەبنەوەلەمیانەی وتارێکیدا لەبەردەم پێشمەرگەدێرینەکانی یەکێتی نیشتمانیدا ” محمود سەنگاوی” ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رەخنەی توندی لە”مسعود بارزانی” گرت و بەپیاوێکی بچوک وەسفی کرد، لەبەرامبەر ئەم رەخنانەی سەنگاویشدا، بارەگای بارزانی لەراگەیەندراوێکی توندا “محمود سەنگاوی” بەمافیاو تاڵانچی و بکوژ وەسف دەکات.!
لەبەرامبەر راگەیاندراوەکەی بارەگای بارزانیدا، سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بەستاندەری راگەیاندووە:بارزانی راگەیاندراوەکانی بەس بۆ ناوەخۆی کوردستان لەئاستێکی توندایە، بەڵام بۆ رەخنەکانی دەرەوە بێ دەنگی هەڵدەبژێرێت، سەرچاوەکە گوتیشی: پێشتر ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا، رەخنەی توندی لەبارزانی گرتوەو بارزانی بە سەرۆک عەشیرەوەسف کردووە، کەچی بارزانی بێ دەنگی بەرامبەر رەخنەکانی ئەردوغان هەڵبژارد.