یەکێتی بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ دوو ئیدارەیی ڕاگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی  هێرشی توند ده‌كاته‌ سه‌رمەسعود بارزانیسه‌رۆكی پارتی دیموكرات،ڕاشیدەگەیەنێت،کە ئیدارەیی تایبەت بەخۆیاندادەنێن،مەحمود سەنگاوی له‌ وتارێكدا لە بەردەم ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخستنه‌ دێرینه‌كانی‌ یەکێتی له‌ شارەکانی کفری و کەلار و دەرباندیخان ڕایگەیاند،ئه‌و تاوانبار و خۆفرۆشانه‌ی‌ ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانیان ده‌گرت و راده‌ستی‌ به‌عسییه‌كانیان ده‌كردن، ئه‌و خائینانه‌ی به‌دوای‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌دا ده‌گه‌ڕان و رێكخستنه‌كانی‌ ئێمه‌یان ده‌دا به‌ ده‌سته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌سێداره‌یان بده‌ن، ئێستالای كاك مه‌سعود بارزانی جه‌نه‌ڕاڵن و ئه‌ویش شه‌رم ناكات و خۆی له‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت،به‌ڵام زۆر بچوكه‌، ئه‌گه‌ر پیاوێكی بچوك نه‌بوایه‌ دوای كۆچی دوایی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌یانێكی‌ ده‌رده‌كرد و ده‌یوت ئیتر من پارتی‌ نیم و سه‌رۆكی‌ كوردم و هه‌ر چی‌ كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو بێنه‌ لای‌ من، ئیتر پارتی‌ نیم،هەروەها ووتیشی،كاك مه‌سعود پیاوێكی‌ بچكۆله‌یه‌ و نه‌یتوانی‌ ئه‌وه‌ بكات، نه‌یتوانی‌ ببێته‌ پیاوێكی‌ گه‌وره‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كورد بكات،سەبارەت بە دوو ئیدارەیی ئەو ئەندامەی مەکتەب سیاسی  یەکێتی ڕایگەیاند،ئومێد ده‌كه‌م نه‌یگه‌یه‌ننه‌ دوو ئیداره‌یی، ئێمه‌ دژی‌ دوو ئیداره‌یین، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌وشێوه‌یه‌بێت، هیچ مانعێكمان نییه‌ ئیداره‌ی‌ خۆمان داده‌نێین و نه‌وته‌كه‌ی‌ خۆمان كه‌ ئه‌و ده‌یبات ده‌یفرۆشێت، خۆمان به‌كاری‌ دێنین،سەبارەت بە ناو نەهێنانی مام جالالیش لە مەراسیمی سوێنجواردنی سەرۆکی هەرێم،مەحمود سەنگاوی ووتی،ئومێد ده‌كه‌ین پارتی‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ نه‌كه‌ن جارێكی‌ تر باسی‌ كاریزمایه‌كی‌ وه‌ك مام جه‌لال له‌ بۆنه‌كاندا نه‌كه‌ن، پێموایه‌ ئه‌وه‌ ئیهانه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێمه‌ به‌تایبه‌تی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نابێت ئه‌و ئیهانه‌یه‌ قبوڵ‌ بكات، قوباده‌كه‌ی‌ ئێمه‌ش ئه‌وه‌ نه‌بوو، گه‌ر ئه‌وه‌بوایه‌ ده‌بوایه‌ كه‌ باسی‌ مام نه‌كرا شوێنه‌كه‌ی‌ به‌جێهێشتایه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.