ئارێز عەبدوڵا: یەکێتی بەشداری حکومەت ناکات

لەلایەن ستاندار Posted on 312 جار بینراوە

ستاندەر

ئارێز عەبدوڵا سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە ئەگەر پارتی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک پسند نەکات ئەوا بەدڵنیایەوە یەکێتی بەشداری حکومەت ناکات، چونکە ئەوە بڕیاری سەرکردایەتی یەکێتی یەو تاکو ئێستاش سورە لەسەر ئەو بڕیارەی.

ئارێز عەبدوڵا وتوشیەتی ئەگەر یەکێتی بەشدار نەبێت لە حکومەت ئەوا حکومەتی داهاتوو تەنها حکومەتی دوو پارێزگا دەبێت و هیچ دەسەڵاتی نابێت لە سلێمانی، کە نە پارتی و نە کاندیدی ڕاسپێردراویش بۆ سەرۆکی حکومەت ئەوەی ناوێت لەپێناو ڕەزامەندی نەدان لەسەر کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.