لیستەکەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک ئاشکرابوو کە نەجمەدین کەریم سەرۆکایەتی دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەشداریدەکات،نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشوی کەرکوک لە کاتی بەشداریکردنەی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداوی نزیک لە پارتی .ئاشکرایکرد،رەنگە سەرۆکایەتى لیستێکى هاوبەش بکات لە هەڵبژاردنی هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگی کەرکوک،هەروەها ووتیشی.لیستە هاوبەشەکەیان  ژمارەیەک لایەنى سیاسى و پێکهاتەکان لەخۆى بگرێت،بەپێی زانیارییەکانی ستاندەریش ،لیستە هاوبەشەکەی کە نەجمەدین کەریم سەرۆکایەتی دەکات،لە پارتی دیموکرات و بەشێک لە حزبە عەرەب و تورکمانەکانی کەرکوک پێکدێت،ئەمە لە کاتێکدایە پارتی دیموکرات چەندین جار وتووێتی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک ناکات تا دۆخی شارەکە ئاسایی دەبێتەوە و پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کەرکوک.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.