ستاندەر
بە پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی “ئاژانس” كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، یەكێتیی، پارتی، گۆڕان و سۆسیالست كاندیدەكانیان بۆ پۆستە وەزارییەكان دەستنیشان كردووە، بەڵام هیچیان بە فەرمی رایان نەگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا یەكێتیی سوورە لەسەر بەشدارینەكردن لە حكومەت ئەگەر پرسی كەركوك یەكلا نەكرێتەوە.
رۆژنامەكە بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە لێپرسراو و سەرچاوەی نێو هەریەك لەو حزبانەوە دەستی كەوتوون، ناوی كاندیدەكانی بەم شێوەیە راگەیاندووە.
كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان:
نه‌زهه‌ت حالی وه‌زیری ناوخۆ
محه‌ممه‌د شوكری سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان
عه‌بدولسه‌لام مه‌ده‌نی وه‌زیری په‌روه‌رده
نه‌وزاد هادی وه‌زاره‌تی كاره‌با
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
نزار عیسمه‌ت وه‌زیری ته‌ندروستی
فرسه‌ت ئه‌حمه‌د وه‌زیری داد
ساسان فه‌رهاد عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی
یه‌كێتییش كاندیدەكانی دەستنیشان كردووە، بەڵام چاوەڕێی هەنگاوی پارتییە بە یەکلاییکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوك و بەبێ ئەوە بەشداری حكومەت ناكات.
كاندیدەكانی یەكێتییش پێكهاتوون لە:
مستەفا چاوەڕش وەزیری پێشمەرگە
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری پلاندانان
عیزەدین سابیر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری
سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ سەرۆكی دەستە یان وەزیری وەزارەتی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا.
هەروەها یوسف گۆڕان كاندیدێكی بەهێزە بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كە هاوكات لەئێستادا وەزیری هەمان وەزارەتە.
كاندیدەكانی گۆڕان:
جه‌لال جه‌وهه‌ر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت
مسته‌فای سه‌ید قادر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری
هێمن شێخانی وه‌زیری بارزگانی و پیشه‌سازی
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی