داوایەکی پارتی لە عادڵ عبدالمەهدی ئاشکرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 194 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی هاوشێوەی دانانی کاندیدێدک بۆ پۆستی پارێزگای کەرکوک تاوەکوو ئێستاش لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی کورد بۆ پۆستی وەزیری داد لە کابینەکەی عادڵ عبدالمەهدی ڕێکنەکەوتوون،یەکێتی نیشتیمانی وەرگرتنی وەزارەتی دادی عیراق بە مافی خۆی دەزانێت و بەپێی ئەوەی هیچ وەزارەتێکی لە کابینەکەی عادڵ عبدالمەهدی ورنەگرتووە لە بەرامبەر ئەوە پارتی دیموکراتی بە بیانوی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەن یەکێتی ڕازی نیە یەکێتی هیچ وەزارەتێک وەربگرێت،لە نوێترین پێشهاتیشدا ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەینێت،عادڵ عبدالمەهدییان سەرپشککردووە لە دیاریکردنی کوردێکی لێهاتوو بۆ پۆستی وەزیری وەزارەتی دادی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.