ستاندەر
بە پێی هەواڵێکی ماڵپه‌ڕی بەغداد الیۆم، نێچیرڤان بارزانیسەرۆکی هەرێمی کردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ عادڵ عه‌بدولمه‌هدی پێی وتووه:”تۆ سه‌رۆكی منی، ئاماده‌م به‌یه‌ك په‌یوه‌ندی بگه‌مه به‌غدا له‌هه‌ركاتێكدا بێت”.
هه‌ر بەپیی ناوەڕۆکی هەواڵەکەی ماڵپەرەکە سەرۆکی هەرێم وتویه‌تی:”به‌غدا پایته‌ختمانه و ئێمه‌ش عێراقین، ئه‌و قوڵاییه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ هیچ پایته‌ختێكی دیكه‌ی جیهان نییه‌تی”.
هەرله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عادڵ عبدالمەهدی داوای ده‌ستبه‌جێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی كردووه، هاوكات بڕیاریداوه له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێبهێندرێت.