“ھاوسە‌نگی ھێز وە‌كو دە‌رچە‌ی دە‌ربازبوون لە‌ قە‌یرانی سیاسی ھە‌رێم”

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

جیھاد جۆڵا

ھاوسە‌نگی لە‌ ھە‌موو كایە‌كای ژیان زە‌رورە‌تە‌ بە‌تایبە‌ت لە‌ كایە‌ی ھە‌رە‌گرنگ كە‌ سیاسە‌تە‌ زە‌رورترە‌، سە‌قامگیری بە‌بێ ھاوسە‌نگی بە‌دی نایە‌ت چ لە‌ناو خۆی پارتێك یان ھە‌رێمێك تە‌نانە‌ت لە‌ جیھانیشدا، ئە‌گە‌ر وڵاتانی رۆژئاوا لە‌ رێگە‌ی دیموكراسی و ھە‌ڵبژاردنە‌وە‌ ئیھمالیی زە‌رورە‌تی ھاوسە‌نگی ھێزیان كردبێت و سیاسە‌تی تاك لایە‌نە‌ بوبێتە‌ ھۆكاری گە‌شە‌ی سیاسی و پێشبڕكێی بە‌رە‌وپێشچون لە‌سەر بنە‌مای دە‌ستورێكی حاكم، بە‌ڵام لە‌ رۆژھە‌ڵاتی ناوە‌ڕاست بە‌گشتی و ھەرێمی كوردستان ‌تایبە‌ت دە‌ستگرتن بە‌ سیاسە‌تی ھاوسە‌نگی ھێزە‌وە‌ زە‌رورە‌تە‌ بۆ مانە‌وە‌ و بە‌ردە‌وام قە‌وارە‌ی ھە‌رێم و ئیدارە‌دانی، لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی نە‌دە‌ستورێك حاكم و نە ‌دیموكراسیە‌كی مە‌حكە‌م ھە‌یە‌ و نە‌ سیاسە‌تی ھێزە‌ ئیقلیمیە‌كان ڕێگە ‌بە‌ لاسە‌نگی ھیزی حە‌قیقی دە‌دە‌ن و نە‌لایە‌نە‌ سیاسیە‌كانیش بۆ یان ھە‌زم دە‌كرێت.

بە‌رجە‌ستە‌بوونی ھاوسە‌نگی ھێز‌ لە‌ ھە‌رێمی كوردستان مێژوویە‌كی ٢٧ ساڵە‌ی ھە‌یە‌، بە‌رھە‌می ئە‌و ھاوسە‌نگیە ئیدارەدانی ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو ماوە‌ مێژووییە‌دا، بە‌ پێچە‌وانە‌ی بۆ چونی باو‌ كە‌ پێی وایە‌ ھاوسە‌نگی ھیز لە‌كورستان نە‌ماوە‌ و ئە‌وە‌ی ڕوودە‌دات بە‌رھە‌می لاسە‌نگی ھێزە‌ لە‌ نێوان ھیزە‌ سیاسیە‌كان و زۆرینە‌ی دیموكراسی بۆتە‌ بە‌دیلی ھاوسە‌نگی ھێز و، زیاتر ئە‌رۆن و پیان وایە‌ ئە‌م لاسە‌نگی ھێزە‌ سە‌ر ئە‌كێشێت بۆ لێكترازانی سیاسی و ئیداری و دە‌سكە‌وتە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان دە‌خاتە‌ بە‌ردە‌م مە‌ترسی جدی، لە‌ كاتێدا ناھاوسە‌نگی ڕوكە‌شە‌ و ھاوسە‌نگی راستە‌قینە‌ بوونی ھە‌یە‌.

ناھاوسە‌نگی ڕووكە‌ش، چۆن و بۆچی؟ سروشتی پە‌یوە‌ندیە‌ لایە‌نە‌ سیاسیە‌كان بە‌جۆرێكە‌ كە‌ سە‌دان رووكە‌ش لە‌ پێناو ناوە‌ڕۆكێكی بە‌رجە‌ستە‌دا خۆی نمایش دە‌كات، لە‌ ئێستاداو ڕابروودا لەدوای ڕێكە‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یە‌كێتی ناھاوسە‌نگیە‌كی ڕاستە‌قینە‌ بە‌رجە‌ستە‌ نە‌بووە‌، ھە‌میشە‌ بە‌رژە‌وە‌ندی و ئامانجە‌كان ھاوسە‌نگ تە‌ریب بوون، ئە‌م تە‌ریب بوونە‌ مانای ئە‌وە‌ ناگە‌یێنێ كە‌ پە‌یوە‌ندیە‌كان بێ گرژی بن، بە‌ڵكوە‌ گرژیە‌كانیش لەخزمە‌ت ھاوسە‌نگی پە‌یوە‌ندی و بە‌رژە‌وە‌ندیە‌كاندان، زۆربە‌ی كات گررژیە‌كان تە‌واكە‌ری ھاوسە‌نگی و پار‌ێزە‌ی دە‌سكە‌وتە‌كانن؛ سە‌رای ئە‌وە‌ی كوردستان ناتوانێت دیموكراسی راستە‌قینە‌ بچە‌سپێنێت و دیموكراسی تە‌وافوقی حكوم دە‌كات.

ھاوسە‌نگی لە‌ ھیزی ئابووریدا، ئە‌گە‌ر وردببیە‌نە‌وە‌ لە‌داھات و ھێزی بازرگانی و گومرگ و تە‌نانە‌ت نە‌وتیش ٢/٣ دە‌كە‌وێتە‌ زۆنی سە‌وزە‌وە‌ و بە‌شی ھە‌رزۆری لە‌ژێر كۆنترۆڵ و ركێفی (ی ن كـ) دایە‌و تە‌سە‌روفی پێوە‌دە‌كات بە‌شێوازای یاسای بێ لەرێگە‌ی كارە‌كتە‌رە‌كانی لە‌ حكومە‌ت یاخود نایسایی بێت لە‌ رێگە‌ی كۆمپانیە‌ سێبە‌رە‌كانی حیزب؛ ئاساننیە‌ و ناتوانرێت حكومە‌تێكی تاك لایە‌نە‌ ئاوا بكرێ،
لە‌گە‌ری ئاواكردا سە‌ركە‌وتوو نابێت لە دە‌رھێنانی لە‌ ژێر ركێفی حیزبی لە‌بە‌رئە‌وە‌ ئە‌و ھێزە‌ ئابووریە‌ لە‌ جێگە‌ی خۆی ئە‌مێنێتە‌وە‌ و ئە‌گە‌ر گە‌شە‌نە‌كات پاشە‌كشە‌ناكات و ھاوسەنگی ئابووری بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

سە‌بارە‌ت بە‌ ھاوسە‌نگی سە‌ربازی و ئیداری ‌كە‌ ئێستا ھۆكاری ململانێ سە‌ختە‌ن لە‌ مێژووی حكومرانی حكومە‌تی ھە‌رێمە‌وە‌ ھاوسە‌نگی سە‌ربازی و ئیداری بە‌رمە‌بنای رێكە‌وتنی ستراتیژی و تە‌وافقی ٥٠/٥٠ بە‌رپابووە‌ و ھە‌رگیز لە‌وماوە‌یە‌ رێگە‌ندراوە‌ لە‌و سیاغە‌ دە‌ربچێت، و ھێزی پێشمە‌رگە‌ی توندتر بە‌حیزبی كراوە‌ و بە‌شێك بووە‌ لە‌ سە‌نگی تە‌رازووی پارسە‌نگی ھێزی سیاسی، ئە‌گە‌رچی لە‌دوای سە‌رھە‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن و بە‌شكردنی ئیداری لە‌زۆنی سە‌وز پە‌رتیە‌ك و ناھاوسە‌نگی بە‌رچاو بە‌كرداری ھاتە‌بوون، بە‌ڵام (ی ن كـ) وە‌ك بە‌شێك لە‌خۆی و برایە‌كی تۆراو سە‌یری ئۆپۆزسیۆنی كردوە‌ و دژ بە ‌بە‌رژە‌وە‌ندیە‌ سترتیژیە‌كانی خۆی نە‌زانیو‌وە‌ لە‌سە‌ر ئە‌م تێروانیینە‌ بە‌مە‌رج ئیدارە‌دانی ھاوبە‌ش پێكھاتوە، ‌ كە‌دواجار ئە‌وە‌ی بۆی مایەوە‌ خاوە‌نداریە‌تی چارە‌گی خاكی ھە‌رێمی كوردستان بوو بە‌تایبە‌ت دوای ریفراندۆم؛ بە‌ڵام دوای ئە‌وە‌ی گۆران سە‌نگی خۆی خستە‌سە‌ر پارسە‌نگی تە‌رازووی (پ د كـ) ئیتر پارسە‌نگی نفوز و ئیداری بە‌شێوە‌یە‌ك جیاوز دە‌ردە‌كە‌وت كە‌ (ی ن كـ) ناتوانێت پێی رازی بێت و قبوڵ ناكات سە‌نگێك لە‌ زۆنی خۆیە‌وە‌ بچێتە‌ سە‌ر تە‌رازوی بە‌رامبە‌رە‌كە‌یی و ناھاوسە‌نگی یە‌ك بخوڵقێنێ، ئیتر روون ئە‌مە‌ پێش ھە‌ڵبژاردنی پارێزگاكان یە‌كلای دە‌كرێتە‌وە‌ یاخود سە‌بری (ی ن كـ) تاكو داوی ھە‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی ٢٠٢٠ كە‌ بریاروایە‌بكرێت بە‌رگە‌دە‌گرێت یاخودنا؛ بە‌ پێی روداوە‌كانی ئە‌م دوایە‌ پێناچێت (ی ن ك) پشویە‌كی درێژی ھە‌بێت.

ئە‌وی گرنگە‌ سە‌قامگیری سیاسی ھە‌رێمی كوردستانە‌ و سە‌ركە‌وتنی كابینە‌ی نوێیە‌ لە ‌بە‌رجە‌ستە‌كردنی سە‌قامـگیریە‌ی ھە‌رێم و بە‌ردە‌وامیدان بە‌و سە‌قامگیرە‌ لە‌رێگە‌ی سیاسە‌تی ئیدارە‌دانی و حكومە‌ت و پێكھێنە‌رانی حكومە‌ت كە‌ ھە‌تاوە‌كو ئێستا یە‌كلای نە‌بۆتە‌وە‌ كە‌ كە‌ یە‌كێتی سە‌نگی خۆی ئە‌خاتە‌ لایە‌كی تە‌رازووی كابینە‌ی نوێوە‌ و ھاوسە‌نگی پێگە‌و پۆستیش ھاوشانی ھاوسە‌نگی ھێزو ئابووری دێتە‌دی یان ئە‌واتا ناھاوسە‌نگی پێگە‌ و پۆست ئارمی كوردستان لە‌گرێژنە‌دە‌بات و زۆنێكی ئارام زۆنێكی ئاگرمان دە‌بێت یاخود ھە‌رێمكی ئارام و حكومە‌تێكی جیگیر؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.