خەیالتی حزب و بەرژەوەندی زلهێزەکان !

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

نەژاد ڕەسول

حزب لای ئەندامانی ئاوێنەی ئەو راستییەیە کە خوازیارن حزبەکانیان ببن بە ئاوێنەیەکی گەورەو هەموو سیاسەتە هەرێمی و جیهانیەکان لە کۆی گشتی مێژووی حزبە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگای شۆکەوە بنیات بنێن و بیبینن.
خیالی خەونە لۆکالیەکانی حزبی کوردی لە ئاستێکی پر بەزەیدایە ،ستراتیژە لۆکالیەکانی بریتی بێت لە کرینەوە ،ترساندن ،کوشتنی رۆژنامەنووس پلە دابەزاندن خۆ لال کردن و کوێرکردن و گوێ نەگرتن ،بۆیە سروشتی حوکمرانی کوردی سەرەتای ژمارەیەک نیگەرانی لەسەر پاشە رۆژی هەڕێمی کوردستان لێکەوتەوە بەهۆی نەبوونی ئامادەکاری بۆ بەرپاکردنی جەنگێکی زهینی و هزری و رێکخراوەی سیاسی و ئابووری و کەلتوری و کۆمەلایەتی ،بەلکو بەڕەهاکردنی بەرزکڕدنەوەی بە سەر هەموو پێکهاتە کۆمەلاتیەکاندا.کایەکانی سیاسی لە ئەزموونی حزبدا خولقێنەر نەبوون خاوەن ئەلتەرناتیف و کۆمەلێک ئەلقەی وون بوون ،بۆیە جومگە سەرەکیەکانی بارگاووی بوون بە فەزایەکی سیاسی رووتی بێ بنەما لە هەموو ئەلف بێیەکی زانستی سیاسی ،و سیاسەتێکی شەپرێو و داهێزراوە و پشت ئەستوور بەچاوبەسەتیی بۆیە حزبی کوردی بەم دۆخە ئاوێزان بووە، دەرەنجام واقعی ئێستای کوڕدستان لە دیوەخانەیەکی حزبی دەچێت چەند ئاغایەکی سیاسی دژی پابەستی سەرخستنی سیاسەت نین ،بەلکو بزوتنە سیاسیەکان بۆ تازەگەری لەخەیادلدا تەسلیمی پرۆسەیەکی بێماناترین تەمسیلی قێزەوەنی ئابووری و کۆمەلایەتی و فەرهەنگی هێزەهەرێمایەتیەکان کەوتوون .دواجار دەبێت چاوەرێی رەحمەت و بریارەکانی زلهێزەکان بین لەسایەی غیابی لایەنی کەم ئیجماعێکی نیشتمانی بەلکو بریتیە لە پلانی حزب و هەنگاو و هەژموونە کیسەلیەکانیان .
بۆیە لەگەل زیادبوونی بەرژەوەندی زلهێزکان چانسی خەیالی حزبی کوردی زیاتردەبێت و سیاسەتی مورومۆنی حزب بۆ کۆمەلگا زیاتردەبێت،گروپە شرەخۆرە و راوورووتەکانیش زیاتر هەولی لەناوبردنی دونیای دیموکراسی و کڕانەوەو ئازادیە تاکەسی و سیاسیەکان دەدەن ،هەموو ئەمانەش بە پەنجە مۆرو و دەستڕاگەیشتنی گڕوپەکانی ناو خێزانەسیاسەکانن .
بەم جۆرە خەیالی حزبی کوردی لە ئاستی پەتا دایە !
و بەرژەوەندی هەرێمایەتی و زلهێزەکان لەئاستی کۆنترۆلکڕدنی پێگەی جیوستراتیجی و جیۆپۆلۆتیکی هەرێم دایە، ئەمەش لەسەر بنەماو بناغەی ئەزموونی مێژووی و سیاسی دا ،بۆیە بەرژەوەندی هاولاتیان لە ژێروژوورکردن دادەبێت.
زلهێزەکان قۆناغی تێکدانی ژێرخانی فیزیکی و ئابووری و کۆمەلایەتی سەرکەوت و بوون ،قەلسیی ناوخۆی هەرێم لەناو بژاردەیەکانی زۆرە ،بۆیە زلهێزەکان لە رێگای بووکە شووشەکانەوە سیاسەتەکانیان جێ بەجێ دەکەن ئەمەش هەولێکە بۆکالکڕدنەەی خەیالی حزبی کوردی بۆخۆدروست کردن ،بەمەش بەچەستی دژی کۆمەلگا و پروسەی سیاسی دیموکراسی لاوازن بەڕهەم دێنن،لەکاتێکدا هێزە دەرەکی و هەرێمایەتیەکان کورد وەک هێزێکی ناڕێکخڕاو surrogate بریکار و بەکاربەربەکاردێنن بۆ لاوازکردنی نەیارانیان ئەمەش لەتەمەنی 100سالی رابردوو بە زەقی دیارە لە مێژووی سیاسی هەرچوارپارچەکەدا.
بۆیە لەباروزرووفێکی ئەمرۆدا پرسی چاکسازی لەخەیالی حزبی کوردی وەک دروشمێک دەمێنێتەوە وپێشبینی دکرێت گرنگترین سیماکانی مێژووی سیاسی نوێ بریتی دەبێت لەپرسی داگیرکاری ولاتە هەرێمیەکان بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا زمانی زالی حزبە کوردیەکان بریتیە لەکوردستانێکی بەهێز وەک کالایەکی ناوخۆی ،ئەوەی ناجێگرە ئەو سیاسەتەی لەچاوتروکانیک بۆی هەیە دۆستەکان بگۆرێت بۆ دوژمن ئەمەش، لە خەیالی حزبی کوردی دەچێتە قالبی خیانەت نەک سیاسەت .
کوردستان لەبەردەم دۆخێکی سامناکە کە پتر ئەو ترسە سەوزدەکرێت و ئاودێری دەکرێت کەترسی داگیرکاریە و بەرژەوەندی زلهێزەکانە لەسەر بەرژەوەندی کورد ، هەربۆیە بە تێروانینێکی قوول بۆ ئەم دۆخە سرینەوەیەکی ترسناکە بۆ ئەو رووبەرانە نابن بەبەشێک لە خەیالی حزبی کوردی ،بۆیە لەتیۆری زانستی سیاسیدا و لەمێژووی فکردا هەڕدەم رێگڕیەکان خۆیان لە سیاسەت و دەسەلات و خەیالی حزب تا مردن ئەبینێتەوە بۆیە لەجەوهەری فکری سیاسیدا تازەکردنەوەی نوخبەی سیاسی و خەیالی تازە شوێن گرەوەی خەیالی حزبن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.