ستاندەر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كورستان،لە لێدوانێکیدا ا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند ،ئەمە یەكەم سەردانمانە بۆ دەرەوەی وڵات لەدوای هەڵبژاردنمان وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، خۆشحاڵم بە كۆبوونەوە لەگەڵ سەركۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە كۆبوونەوەكەدا بە دوور و درێژیی تاوتوێی چۆنێتیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان، توركیا و سەرجەم عێراق، كرد. لە كۆبوونەوەكەدا بە تێروتەسەلی باس لەو بابەتانە كرا كە بۆ هەردوولا گرنگن. باوەڕم وایە قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان، توركیا و عێراقدا دەستپێدەكات. هیوادارم سەردانەكەم ببێتە هۆكاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكان،ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی بە مەرجی کشاندنەوەی داواکەی حکومەتی عێراق لەسەر تورکیا ،ئامادەیی دەربرییوە ٢٥٠ هەزار نەوتی ڕۆژانەی هەرێم ڕادەستی سۆمۆ بکات