ناوەڕۆکی کۆبونەوە داخراوەکەی دوێنێی یەکیتی و پارتی ئاشکرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی لەسەر هەڵوێستەکانی پێشووی سەبارەت بە دانانی کاندیدێکی کورد بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک  سورە و ئامادەنیە دەنگ بە هیچ کاندیدی یەکێتی بدات جگە لە فەرەیدون عبدالقادر،بەپیی زانیارییەکان لە کۆبونەوە داخراوەکەی دوێنێی یەکێتی و پارتی لە شاری هەولێر یەکێتی جارێکیتر بە پارتی ڕاگەیاندووە کە تاوەکوو یەکلاکردنەوەی پرسی پارێزگاری کەرکوک ئامادەنین هیچ لیستێکی کاندیدەکانیان بۆ کابینەی نوێی حکومەت پێشکەش بە مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراوی حکومەت بکەن،لە بەرامبەردا پارتی بە شاندی یەکێتیان ڕاگەیاندوو کە وەکوو پارتی پابەندن بە ڕێککەوتنی مەسعود بارزانی و کۆسرەت ڕەسوڵ کە بەپێی ڕێکەوتنی هەردوولا فەرەیدون عبدالقادر کاندیدی هاوبەش بێت بۆ پارێزگاری یەکێتی ،جگە لەو ڕێکەوتنە هیچ ڕێککەوتنێکی نوێ ئەنجام نادەن سەبارەت پرسی پارێزگاری کەرکوک،ئەگەر یەکێتیش لە کاتی دیاریکراو کاندیدەکانی پێشکەش نەکات ئەوە ئەوان ناوەستن و حکومەت لە کاتی دیاریکراو متمانەی پێدەدرێت و پۆستەکانی یەکێتی لە کابینەی نۆیەم بە بەتاڵی جێدەهێڵدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.