ستاندەر
نوسینگەی مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت له رونكردنهوهیهكیدا رایگهیاندووه، “ماوەیهکە هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندنی لۆکاڵی، لە بارەی پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئاماژە بە هەندێ ناو دەدەن و وای دەخەنەڕوو، کە گوایە یەکلاکراونەتەوە. لێرەدا ڕایدەگەیەنین کە ئەم هەواڵانە، هەر نیازێکیان لە پشت بێت، لە چوارچێوەی مەزندە دەرناچن”.
دهشڵێت، “تا ڕادەستکردنی یەکجارەکیی ناوی کاندیدەکان بە بەرێز ڕاسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و ناردنیان بۆ پەرلەمانی کوردستان و بە فەرمی ناساندنیان، هیچ کاندیدێک بە یەکلابوویەوە هەژمار ناکرێت”.